وێستگەی داهاتووی کاسیمیرۆ ئاشکراکرا

یاریگا –
کاسیمیرۆ ئەوروپا جێدەهێڵێت و وێستەگەی داهاتووشی ئاشکراکرا.
ئەستێرەی بەڕازیلیەکەی بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 2013 لە ساوپالۆی وڵاتەکەیەوە پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد و لەگەڵ ئەو یانە ئیسپانیە لووتکەی ئاستی خۆی پیشاندا کە چەندین نازناوی گەورەی بردەوە پێش ئەوەی لە ساڵی 2022 پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد بکات. گرێبەستی ناوەڕاستکارەکە لەگەڵ مان یونایتد ئەم هاوینە کۆتایی دێت و ماڵئاوایی یەکجارەکی لە هاندەرانی ئۆڵدترافۆرد کرد.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ماریۆ کۆرتیگانا، یانەی ئینتەر مەیامی تەواوەتی نزیکبووەتەوە لە گواستنەوەی کاسیمیرۆ.
ناوبراو بەخۆڕایی پەیوەندی بە یانە ئەمریکیەکەوە دەکات. بەوپێیەی دوای کۆتایی هاتنی وەرزەکە دەبێتە یاریزانێکی ئازاد. بەوەش تەنها مووچەکەی دەکەوێتەسەر مەیامی.
⚡️Former Real Madrid player Casemiro is getting closer to join Inter Miami @TheAthleticFC https://t.co/izRyOux7Hi
— Mario Cortegana (@MarioCortegana) May 20, 2026



