
یاریگا –
لە کاتێکدا شەقامی وەرزشیی عێراق چاوەڕێی هەڵبژاردنێکی بێگەرد دەکات بۆ دیاریکردنی داهاتووی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق تۆڕی وه‌رزشی یاریگا پەردەی لەسەر کارەساتێکی گەورە لادا کە هەڕەشە لە پاکی و ڕەوایی هەڵبژاردنەکان دەکات.
بەپێی زانیارییە دزەپێکراوەکان، ئێستا بازاڕی کڕینی دەنگەکان لە پشت پەردەوە گەرمە و پارەیەکی خەیاڵی بۆ رازیکردنی ئەندامانی دەستەی گشتی خەرج دەکرێت.
لیستی نرخەکان؛ دەنگی ئەندامان بە چەندە؟
یاریگا به‌دواداچوونی بۆ ئه‌و بابه‌ته كردووه، به‌شێك له به‌ربژێره‌كان پاره‌ی خه‌یاڵی ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی فیدرسیۆنی تۆپی پێی عێراق ده‌ربچن.
هه‌روه‌ها له به‌رنامه‌ی ناوبژیوانی چواره‌م ئاماژه‌به‌وه‌كراوه، کۆمەڵێک له‌به‌ربژێره‌كان دەستیان کردووە بە دابینکردنی بودجەی خەیاڵی بۆ کڕینی دەنگەکان. نرخەکان بەم شێوەیە دیاریکراون:
5 ملیۆن دینار: بۆ دەنگی هەر ئەندامێکی ئاسایی دەستەی گشتی.
7.5 بۆ 10 ملیۆن دینار: بۆ ئەو دەنگانەی کە کاریگەرییان لەسەر دیاریکردنی پۆستە باڵاکان (سەرۆک و جێگرەکان) هەیە.
فیراس سەعدی گۆڕەپانەکەی چۆڵ کرد
فیراس سەعدی، نوێنەری یانەی تەڵەبە و به‌ربژێره‌كه بۆ پۆستی جێگری یەکەم، کشانەوەی فەرمی خۆی راگەیاند، ئەم کشانەوەیە وەک هەنگاوێکی تاکتیکی دەبینرێت بۆ چۆڵکردنی رێگا بۆ کاندیدەکانی تر، بەتایبەت سەرمەد عەبدولئیلاهـ کە لەلایەن فیفاوە گڵۆپی سەوزی بۆ داگیرساوە سه‌رجه‌م كێشه‌كانی كۆتایی هاتووه.



