ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ راهێنەرێکی گەورەی سێریا ئەی یانەکەی جێدەهێڵێت

جێگرەوەی دەستنیشان کراوە

Yariga App

یاریگا –

راهێنەرەکە بڕیاریداوە لە کۆتایی ئەم وەرزە یانەکەی جێبهێڵێت، ئەگەرچی هێشتا گرێبەستەکەی کۆتایی نەهاتووە.

گۆڕانکاریی گەورە لە دۆخی راهێنەرایەتی ناپۆلی چاوەڕوان دەکرێت. وەکوو لە چەند رۆژی رابردوودا بڵاوکراوەتەوە، پەیوەندیی نێوان سەرۆکی یانەکە، ئاوریلیۆ دی لۆرێنتیس و ئانتۆنیۆ کۆنتی زیاتر و زیاتر بەرەو جیابوونەوەیەکی پێشوەختەی دوولایەنە دەچێت.

بەگوتەی جیانلوکا دی مارزیۆی رۆژنامەنووسی ناوداری ئیتاڵی، کۆنتی دەستبەرداریی مووچەی ساڵی کۆتایی گرێبەستەکەی و هەر قەرەبووکردنەوەیەکی دارایی دەبێت، کە نزیکەی 18 ملیۆن یۆرۆی گشتییە. هەردوولا بە شێوازێکی دۆستانە لە یەکدی جیا دەبنەوە. راهێنەرە ئیتاڵییەکە بەنیاز نییە بچێتە هیچ یانەیەکی دیکە،  تیمی نیشتمانیی تۆپی پێی ئیتاڵیا پێزانینی زۆریان بۆ کۆنتی هەیە، بەڵام دەکرێت بڕیاری ئەوەش بدات کە بۆ ماوەیەک پشوو لە راهێنەرایەتی وەربگرێت.

ئانتۆنی کۆنتی، راهێنەری ناپۆلی

ماوریسیۆ ساری وەکوو بەربژێری سەرەکی بۆ شوێنگرەوەی کۆنتی لە ناپۆلی سەیر دەکرێت. پێشتر پەیوەندی لە نێوان هەردوولادا هەبووە و یانەکە متمانەی هەیە کە راهێنەرەکە بڕیاری گەڕانەوە بۆ ناپۆلی دەدات. لەگەڵ ئەوەشدا، تەنیا ناپۆلی نییە کە ئارەزووی گواستنەوەی ساری دەکات. ئاتالانتاش چاوی لە گرتنەبەرى هەمان هەنگاوە، تەنیا هەوڵێکی خولەکی کۆتایی لەلایەن یانەی بێرگامۆ و کریستیانۆ جیونتۆلی، دەتوانێت رێگری لە گەڕانەوەی بۆ ناپۆلی بکات.

ئەگەر ئەوە رووبدات، ناپۆلی روو لە ناوەکانی دیکە وەکوو؛ ڤینچێنزۆ ئیتالیانۆ، ماسیمیلیانۆ ئالێگری و فابیۆ گرۆسۆ دەکات. بۆ ئێستا، لەنێو یانەکەدا متمانە هەیە کە ماوریسیۆ ساری دەگەڕێتەوە.

ماوریسیۆ ساری، راهێنەری لازیۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button