ئه‌ڵمانیاگرنگترین

فەرمی؛ یانەیەکی ئەڵمانی راهێنەرەکەی دوورخستەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی فرانکفورت کۆتایی بە ماوەی گرێبەستی راهێنەرەکەی هێنا.

فرانکفورت لەم وەرزەی خولی ئەڵمانی چاوی لە گەیشتن بوو بە یەکێک لە نازناوە ئەوروپیەکانی وەرزی داهاتوو، بەڵام دوای گۆڕینی دوو راهێنەر، کە دواترینیان ئالبێرت ریێرا بوو، نەیانتوانی ئامانجەکە بەدەستبهێنن و لە پلەی بە 44 خاڵەوە لە پلەی هەشتەم گیرسانەوە کە تەنها سێ خاڵیان دەویست بۆ گەیشتن بە کۆنفرانسلیگ.

ئالبێرت کە سەرەتای مانگی فێبرایەر/شوباتی ئەم ساڵ پۆستەکەی وەرگرت، گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو بوو، بەڵام بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە نەیتوانی نیو ساڵیش بمێنێتەوە.

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا لە پێگەکانی خۆیان، فرانکفورت جیابوونەوەیان لە راهێنەرە ئیسپانییەکە و ستافەکەشی راگەیاند.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button