
یاریگا –
تەنها دوو هەفتە ماوە بۆ کۆتایی هاتنی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ و بریار لەسەر داهاتووی یانەیەکی ناوداری خولەکە دراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، کارگێڕی مانچێستەر یونایتد گرێبەستەکەی مایکڵ کاریک دەکەنە هەمیشەیی.
کاریک کە وەک یاریزان بە یەکێک لە ئەفسانەکانی مێژووی مان یونایتد دادەنرێت کە لە 2006-2018 یاریی بۆ ئەو یانەیە کرد، پێشتریش لە ساڵی 2021 ئەرکی راهێنەرایەتی مان یوی پێسپێردرا بۆ چارەسەرکردنی دۆخی پر قەیران لەدوای رۆشتنی ئۆلی گونار سۆڵشایەر. توانی لەو سێ یارییەی سەرپەرشتی شەیتانە سوورەکانی گرتەدەست، دوو بردنەوە و یەکسانبوونێک تۆماربکات کە یەکێکیان بردنەوەبوو لە ڤیاڕیاڵ لە چامپیۆنزلیگ و گەیشتنیان بە قۆناخی 16ی پاڵەوانێتیەکە. لەوەوە، مایکڵ ئاماژەی سەرکەوتنی وەک راهێنەر تێدا دەرکەوت.
دووەم ئەزموونی کاریک لەو پۆستەدا، ئەم وەرزە بوو کە یانەکە لە سەردەم روبێن ئامۆریم بەهۆی ئەنجامە خراپەکانەوە تادەهات لە ناوچەکانی خوارەوەی ریزبەندی دەچەقی. مایکڵ وەک فریادڕەسێک هاتەوە و تا کۆتایی وەرزەکە بەکاتی پۆستەکەی پێدرایەوە. بەجۆرێک مان یونایتدی بووژانەوە، گەیاندنیە پلەی سێیەمی ریزبەندییەکە و مسۆگەرکردنی بلیتی چامپیۆنزلیگ بەرلە چەند هەفتە لە کۆتایی هاتنی وەرزەکە.
رۆمانۆ نووسیویەتی؛ پلانی هێشتنەوەی کاریک بە هەمیشەیی، لەلایەن سێر جیم راتکلیفی هاوخاوەنیشەوە پەسەندکراوە.
رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە بەشێک لە وردەکاریی گرێبەستەکەی ئاشکراکردووە و زانیویەتی لە بۆ ماوەی 2 وەرزە لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوە بۆ وەرزێکی دیکەش. بەبێ هیچ گومانێک کاریک بەڵێ بۆ بۆ دەستپێشخەرییەکە دەکات و گرێبەستەکە واژۆ دەکات.
🚨 Michael Carrick will stay at Manchester United as permanent manager, confirmed.
Direction clear for weeks, plan also approved by Sir Jim Ratfliffe and new deal set to be signed soon.
New deal for 2 years plus option to extend or directly 3 years, but no doubts: Carrick says… pic.twitter.com/ptyvbpI9sf
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) May 15, 2026



