ئه‌مریکاگرنگترینمۆندیالی 2026

زانایان هۆشداریی لەسەر مۆندیالی 2026 دەدەن؛ فیفا یاریی بە ژیانی یاریزانان دەکات

زانایان داوای گۆڕانکاریی ریشەیی دەکەن بۆ پاراستنی یاریزانان لە گەرما

Yariga App

یاریگا –

کۆمەڵێک لە زانا و پسپۆڕە جیهانییەکان لە نامەیەکی کراوەدا هۆشدارییەکی توند دەدەنە فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان و رایدەگەیەنن کە رێکارەکانی پاراستن لە گەرما بۆ مۆندیالی 2026 زۆر کەم و ناتەواون و مەترسییەکی جیددی لەسەر تەندرووستی یاریزانان دروست دەکەن.

ئەم مۆندیالە کە بڕیارە لە وڵاتانی ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەبچێت، رووبەڕووی پلەی گەرمایەکی نائاسایی دەبێتەوە، لەوبارەیەوە تۆڕی BBCـی بەریتانی راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا 20 زانای جیهانی هۆشداریی توند دەدەنە فیفا لەسەر مەترسییەکانی کەشوهەوای مۆندیالی داهاتوو.

زانایان چی دەڵێن؟ ناوەڕۆکی نامەکە؛

20 زانای پسپۆڕ لە بوارەکانی تەندرووستی، کەشوهەوا و ئەدای وەرزشی، دەڵێن رێکارەکانی ئێستای فیفا لەگەڵ زانستی نوێدا ناگونجێن. ئەوان پێشبینی دەکەن لە کۆی 16 یاریگای مۆندیال، 14 یاریگایان بگەنە ئاستێکی مەترسیدار لە گەرما.

مەترسییە سەرەکییەکان ئەوەن کە پلەی گەرما لە باشووری ئەمریکا و باکووری مەکسیک دەگاتە 40 پلەی سیلیزی. جگە لە گەرما، ‘شێ، خێرایی با و تیشکی خۆر’، گوشارێکی یەکجار زۆر دەخەنە سەر جەستەی یاریزانان.

ئەو جیاوازییە گەورەیەی لە نێوان یاساکانی فیفا و داواکاریی زاناکاندا هەیە، لێرەدا دەردەکەوێت؛

  • کاتژمێری پشوو؛ فیفا تەنیا 3 خولەک پشوو دەدات، بەڵام زاناکان دەڵێن بۆ پاراستنی دڵ و جەستەی یاریزانان پێویستمان بە لانیکەم 6 خولەک هەیە.

  • هێڵی سووری گەرما؛ فیفا کاتێک یاریی رادەگرێت کە گەرما بگاتە 32 پلە، بەڵام زاناکان هۆشداری دەدەن و دەڵێن دەبێت لە 28 پلەوە یارییەکان رابگیرێن یان دوابخرێن.

  • پێوەرە زانستییەکان؛ فیفا هێشتا پشت بە پێوەرە کۆنەکانی WBGT دەبەستێت، کە پێوەرێکی جیهانییە تەنیا سەیری پلەی گەرما ناکات، بەڵکوو لەگەڵ گەرما، شێ، تیشکی خۆر و خێرایی با’ـش پێکەوە هەژمار دەکات، بەڵام زاناکان داوای نوێکردنەوەی تەواوی پێوەرەکان دەکەن بەگوێرەی نوێترین لێکۆڵینەوەکانی ساڵی 2026.

مۆندیالی 1994 بەرامبەر مۆندیالی 2026 

زاناکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە، مەترسیی گەرمای کوشندە بەراورد بە مۆندیالی 1994 کە ئەویش لە ئەمریکا بوو، دوو هێندە زیادی کردووە. شیکارییەکان دەریدەخەن کە لە %25ـی یارییەکان لە پلەی گەرمایەکدا دەکرێن کە یەکێتی یاریزانانی جیهان بە ناپێویست و نادڵنیا وەسفی کردووە.

وەڵامی فیفا چییە؟

فیفا راستەوخۆ وەڵامی نامەی زاناکانی نەدایەوە، بەڵام گوتەبێژێکی یەکێتییەکە رایگەیاندووە؛

  • ئەوان سیستەمێکی تایبەتیان هەیە بۆ چاودێریی کەشوهەوا لە کاتی یارییەکاندا.
  • کورسی یاریزانانی یەدەک و ستافی تەکنیکی فێنککەرەوەی تێدا دەبێت.
  • کاتی یارییەکانیان بە جۆرێک رێکخستووە کە لە کاتە زۆر گەرمەکاندا نەبێت [تاوەکوو ئەو شوێنەی گونجاو بێت].
  • بۆ هاندەرانیش، رێگە دەدرێت بوتڵی ئاوی داخراو بەرنە نێو یاریگا و شوێنی سێبەر و ئاوی سارد زیاد دەکرێت.

یارییکردن بە ژیانی یاریزانان

 یەکێک لە نووسەرانی نامەکە، دەڵێت؛

ئێمە نیگەرانین لەوەی فیفا زۆر بێباکانە یاریی بە تەندروستی و سەلامەتی یاریزانان دەکات، کاتێک جەستە زۆر گەرم دەبێت، شتەکان زۆر بە خێرایی بەرەو خراپی دەچن.

بابەتی زیاتر

Back to top button