بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقکوردستانگرنگترین

دهۆک گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەیەکی دەستپێکردووە

Yariga App

یاریگا –

دهۆک هەوڵەکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی کەریم دەروێش، هێرشبەری لوبنانی دەستپێکردووە.

تۆڕی وەرزشی لە سەرچاوەیەکی نزیک لە گفتوگۆکان زانیوویەتی، یانەی دهۆک گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستی کەریم دەروێش، هێرشبەری یانەکەی دەسیپێکردووە و هەڵۆکانی چیا دەیانەوێت بۆ وەرزی 2026/2027 پارێزگاری لە تواناکانی ئەو یاریزانە بکەن.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، جیا لە یانەی دهۆک، ئێستا شەش یانەی دیکە ئۆفەری فەرمییان پێشکەشی کەریم دەروێش کردووە، سێ یانەیان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق یاریی دەکەن و سێ یانەی دیکەش لە ئیماڕات، کوەیت و تایلاند هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدەن.

کەریم عەبد دەروێش، هێرشبەری تەمەن 27 ساڵ لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق 31 یاریی بۆ دهۆک کردووە، 6 گۆڵی کردووە و چوار گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button