ئیسپانیاگرنگترین

ریکێلمێ بە پاڵپشتیی بانکە گەورەکانی جیهان و ئەفسانەکانی ریال مەدرید شەڕ دژی پێرێز رادەگەیەنێت

ریکێلمێ نووسینگەکەی بانگەشەکەی لە تەنیشت بێرنابیۆ کردووەتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئەو کودەتا دەستوورییەی فلۆرێنتینۆ پێرێز رۆژی سێشەممە بە راگەیاندنی هەڵبژاردنی پێشوەختە کردی، نەیتوانی ئێنریکێ ریکێلمێ تووشی شۆک بکات.

رۆژنامەی ئێل کۆنفیدێنساڵ بڵاویکردووەتەوە، ریکێلمێ، گەنجە بازرگانەکە ماوەی چەندین مانگە وەکوو شوێنی خلیسکان بۆ پێرێز خۆی ئامادەکردووە و هەموو ئامرازەکانی سەرکەوتنی بۆ ئەم جەنگە کۆکردووەتەوە.

مەڵبەندی جەنگ لە بەردەم بێرنابیۆ

ریکێلمێ تەنیا چاوەڕێی راگەیاندنی هەڵبژاردنی نەکردووە، چەند مانگێک لەمەوبەر شوێنێکی گەورەی رێک لە تەنیشت یاریگای بێرنابیۆ بە گرێبەستێکی 5 ساڵە بە کرێ گرتووە بۆ ئەوەی ببێتە مەڵبەندی بانگەشەی هەڵبژاردنەکەی. ئەمە ئەوە دەردەخات کە ئەو دەیزانی پێرێز لە ژێر فشاری دوو وەرزی بێ نازناو و ناڕەزایەتی هاندەران، ئەم بڕیارە دەدات.

 پشتگیریی دارایی؛ بانکە جیهانییەکان لە پشتی پاشای خۆرن

یەکێک لە گەورەترین ئاستەنگەکانی بەردەم هەر بەربژێرێک، دابینکردنی گەرەنتییە داراییەکەیە، لە %15ـی بودجەی یانەکە کە نزیکەی 150 بۆ 187 ملیۆن یۆرۆیە. ریکێلمێ ئەم کێشەیەی چارەسەر کردووە.

دوای کڕینی لقی مەکسیکی کۆمپانیای ئیبەردۆلا بە 4.2 ملیار دۆلار، گەورەترین بانکەکانی جیهان وەکوو Goldman Sachs, Citi, Barclays, Deutsche Bank و بانکە ئیسپانییەکانی وەکوو Santander و BBVA پاڵپشتی دارایی تەواوی ریکێلمێ دەکەن، هەروەها رەزامەندی هاوبەشە گەورەکانی کۆمپانیاکەی وەرگرتووە بۆ ئەوەی کاتەکانی بۆ سەرۆکایەتی ریال مەدرید تەرخان بکات.

هاوپەیمانی لەگەڵ دوژمنی ژمارە یەکی پێرێز

ریکێلمێ تەنیا ئەفسانەکانی لەگەڵ نییە، بەڵکوو لە رووی کارگێڕییەوە هاوپەیمانی لەگەڵ دەیڤد مێسۆنێرۆ کردووە. مێسۆنێرۆ زاوای سانچێز گالانە [سەرۆکی ئیبەردۆلا]، کە گەورەترین دوژمنی بازرگانیی پێرێزە لە ئیسپانیا. مێسۆنێرۆ پێی وایە مەدرید ئێستا بە سەپاندن و بێ پلانی بەڕێوەدەچێت و پێویستی بە گۆڕانکارییە.

سوپای ئەفسانەکان؛ کاسیاس و رامۆس لە بەرەی ریکێلمێ؟

ئەوەی پێرێز دەترسێنێت تەنیا پارە نییە، بەڵکوو ئەو ناوانەیە کە لە پشت ریکێلمێ وەستاون. ئەفسانەکانی وەکوو ئیکەر کاسیاس، سێرجیۆ رامۆس، فێرناندۆ سانز، مێخیاتۆڤیچ و نادالیش لە چەندین بۆنەی جیاوازدا لەگەڵ ئەم بازرگانە گەنجە بینراون. ئەمە پەیامێکی روونە بۆ هاندەران؛ خوێنێکی نوێ و دیدگایەکی روونتر بۆ مەدرید لە رێگایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button