
یاریگا – ئاتلێتیک
بەخێربێن بۆ زنجیرەی ئەم هەفتەیەی ‘ناوماڵی ریال مەدرید‘ کە زنجیرەیەکی هەفتانەیە و تۆڕی یاریگا و ئاتلێتیک بە درێژایی وەرزی 2025/2026 پێشکەشتانی دەکەن.
هەموو هەفتەیەک زانیاریی ورد، شیکاریی سەرەکی و گرنگترین زانیارییەکانی ناو یانەی ریال مەدرید پێشکەشی هاندەرانی مێرێنگی دەکەین.
ئەم زانیارییانە رەنگدانەوەی چەندین گفتوگۆیە لەگەڵ سەرچاوە جیاوازەکانی ریال مەدرید و زانیارییەکان تەواو متمانەپێکراون.
⚡️Inside Real Madrid
➕Growing disappointment with Mbappe at various levels within the club
➕Talks with Jose Mourinho’s camp to continue when the schedule allows it
➕Benfica considering replacement in case Mourinho leaves@TheAthleticFC https://t.co/fm9An6LXpC— Mario Cortegana (@MarioCortegana) May 11, 2026

چی لەگەڵ کیلیان ئێمباپێ روودەدات؟
بەگوێرەی راپۆرتێکی نوێی تۆڕە ئەمریکییەکە، نائومێدییەکی قووڵ لە لایەن کارگێڕی، ستافی راهێنەران و تەنانەت یاریزانانی ریال مەدریدەوە بەرامبەر بە ئەستێرە فەرەنسییەکە دروستبووە. ئێمباپێ کە وا چاوەڕوان دەکرا ببێتە فریادڕەس، ئێستا وەکوو کێشەیەکی گەورەلە نێو جەرگەی یانەکە دەبینرێت.
دوایین یاریی ئێمباپێ بۆ ریال مەدرید لە 24ـی نیسان بوو بەرامبەر ریال بێتیس کە یارییەکە 1-1 کۆتایی هات؛ لەو یارییەدا کیلیان داوای کرد گۆڕانکاری پێ بکرێت، بەهۆی ئەوەی کێشەیەک لە ماسوولکەی پشتی رانی هەبوو. چەند رۆژێک پشووی پێدرا بۆ چاکبوونەوە، بەڵام گەشتێکی بۆ ئیتاڵیا لەگەڵ هاوژینەکەی لە نێو یانەکەدا بە باشی لێکدانەوەی بۆ نەکرا، بەتایبەتی کە تاوەکوو کەمێک پێش دەستپێکردنی یارییەکەی ریال مەدرید بەرامبەر ئیسپانیۆل لە رۆژی یەکشەممە، 3ـی ئایار، نەگەڕایەوە پایتەختی ئیسپانیا.

کلاسیکۆ و وێنە جێمشتومڕەکە
ئێمباپێ لە یاری کلاسیکۆ کە ریال مەدرید 2-0 دۆڕا، بەهۆی پێکانەوە بەشداریی نەکرد، بەڵام ئەوەی کارگێڕی و هاندەرانی تووڕەکرد، بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی شاشەی تەلەفزیۆن بوو لە ستۆری ئینستاگرامەکەی کاتێک مێرێنگی بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە دوا بوو؛ ئەم بێباکییە وەکوو بێڕێزی بەرامبەر هەستی هاندەران بینرا.

کێشەی خۆدزینەوە
لە مەشقەکانی پێش کلاسیکۆدا، کاتێک ئالڤارۆ ئاربێلوا، راهێنەری ریال مەدرید، ئێمباپێی لەگەڵ یاریزانە یەدەکەکان دانا، کیلیان بە بیانووی ئەوەی هەست بە ئازار دەکات یەکسەر مەشقەکانی جێهێشت بە بیانووی ئەوەی هەست بە ئازار دەکات، ئەمەش وەکوو یاخیبوون لە قەڵەم درا، بووە هۆی دروستبوونی بێزاری لای ستافی راهێنەران، کە هەستیان دەکرد کۆنتڕۆڵی دۆخەکەیان لەدەستداوە.

هاندەران جارێکی دیکە ئێمباپێ دەبیننەوە؟
ریال مەدرید هێشتا سێ یاریی دیکەی لە لالیگا ماوە بەڵام یانەکە پێی وایە ئێمباپێ حەز دەکات خۆی لە یاریکردن لە بێرنابیۆ بەدوور بگرێت، چونکە پێشتر زیاتر لە جارێک لەلایەن هاندەرانی یانەکەوە فیکەی بێزاری بۆ لێدراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاتلێتیک، هیچ کەسێک لەنێو ریال مەدرید بە تەواوی نازانێت ئێمباپێ کەی دەگەڕێتەوە. هیچ پەیوەندییەکی راستەوخۆ لەنێوان خودی ئێمباپێ و ستافی پزیشکی یانەکە نییە.

نوێترین زانیاریی دەربارەی جۆزێ مۆرینیۆ
گفتوگۆکانی ریال مەدرید و خۆرخێ مێندێش، بریکاری کارەکانی راهێنەرە پۆرتوگالییەکە بەردەوامن؛ مۆرینیۆ لە رێی بریکارەکەیەوە بیرۆکە سەرەکییەکانی خۆی بۆ پرۆژەکەی ریال مەدرید خستووەتەڕوو. هەروەها بێنفیکا ئاگاداری دۆخەکەیە و لە هەوڵدایە بۆ دۆزینەوەی شوێنگرەوەی مۆرینیۆ.



