ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

خولیای خولیان ئالڤارێز؛ بارسێلۆنا، پاریس سانجێرمان و ململانێیەکی ئارامتر

هەڵوێستی لویس ئێنریکێ چییە؟

Yariga App

یاریگا –

خولیان ئالڤارێز یەکێکە لە ناوە هەرە گەورەکانی بازاڕی گواستنەوەی ئێستا. داهاتووی ئەم هێرشبەرە ئەرجەنتینییە بەردەوامە لە دروستکردنی سەردێڕەکان لە کاتێکدا یانەکان بەدوای واژۆکردنی گرێبەستن لەگەڵیدا.

بارسێلۆنا یەکێکە لەو یانانەی کە زۆرترین جار ناوی بەو یاریزانەوە بەستراوەتەوە، چونکە بەدوای هێرشبەرێکدا دەگەڕێن کە توانای جێگرتنەوەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی هەبێت بە گەرەنتییەوە.

لەگەڵ گەرمبوونی بازاڕی گواستنەوە لە مانگی ئایاردا، دەنگۆکان لە گەشەکردن بەردەوامن. ئاتلێتیکۆ لە هەڵوێستی خۆی جێگیرە و نایەوێت هانی جەنگی نرخ زیادکردن بدات بۆ خولیان ئالڤارێز، لە کاتێکدا ناوی زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپا بە ئەگەری ئۆفەر بۆ ئەم هێرشبەرە ئەرجەنتینییە دەهێنرێت.

لە چەند کاتژمێری رابردوودا، پاریس سانجێرمان وەکوو رکابەرێک دەرکەوت. هەندێک راپۆرت بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە یانە پاریسییەکە حەزی لە واژۆکردنی گرێبەستە لەگەڵ هێرشبەرەکەی ئاتلێتیکۆ و لویس ئێنریکێ رەزامەندی لەسەر ئەو هەنگاوە دەربڕیوە. تەنانەت راپۆرتەکان باسیان لە بڕی گواستنەوەی نزیکەی 110 ملیۆن یۆرۆ دەکرد.

بەڵام سەرچاوەکان لە پاریس سان جێرمانەوە بە رۆژنامەی سپۆرت‘ـیان گوت، کە خولیان ئالڤارێز بۆ ئێستا بەشێک نییە لە پلانەکانی لویس ئێنریکێ. هەر گۆڕانکارییەک لە هێڵی هێرشبەری پاریسدا سەرەتا بەندە بە رۆیشتنی یاریزانەکان و پێدەچێت بەرەو ئاراستەیەکی دیکە بڕوات.

هەمان سەرچاوەکان پشتڕاستیان کردەوە کە پاریس سانجێرمان ساڵی رابردوو هەوڵیداوە گرێبەست لەگەڵ خولیان واژۆ بکات، کاتێک روون بووەوە کە مانچێستەر سیتی جێدەهێڵێت بۆ ئەوەی لە دەرەوەی پرێمەرلیگ بەردەوام بێت. لەو کاتەدا بە رەزامەندی لویس ئێنریکێ، بەشی وەرزشی پاریس هەوڵیاندا گواستنەوەکە تەواو بکەن، بەڵام یاریزانە ئەرجەنتینییەکە لە کۆتاییدا ئاتلێتیکۆ مەدریدی هەڵبژارد.

ئێستا هەرچەندە دەگوترێت لویس ئێنریکێ یەکێکە لە سەرسامە گەورەکانی خولیان ئالڤارێز، بەڵام پاریس سانجێرمان بیر لە واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ خولیان ناکاتەوە و بێگومان ئامادەنییە بڕێکی وا زۆر بۆ هێرشبەرێک بدات پێش ئەوەی کێشەی یاریزانە رۆیشتووەکانی خۆی چارەسەر بکات.

خولیان ئالڤارێز، هێرشبەری ئەرجەنتینی

لە بارسێلۆنا دوای چەند یارییەکی سەخت بەرامبەر ئاتلێتیکۆ لەم وەرزەدا، دەگوترێت ستراتیژییەکە کەمکردنەوەی دەنگۆکانە لە دەوری خولیان ئالڤارێز. یانەکە ئارامی پێباشترە و دەیەوێت چاوەڕێ بکات تاوەکوو وەرزەکە کۆتایی دێت، بەو هیوایەی ماتیو ئالیمانی هەڵوێستی خۆی نەرم بکات و کەسانی گونجاو بدۆزێتەوە بۆ یارمەتیدانی ئەگەرەکانی دانوستان لەگەڵ بارسێلۆنا.

بۆ ئێستا، دەگوترێت دیکۆ دەتوانێت کەمێک زیاتر بحەسێتەوە، چونکە دەزانێت رەنگە بارسێلۆنا ناچار نەبێت لەگەڵ پاریس سانجێرمان بۆ ئەم هێرشبەرە ئەرجەنتینییە بچێتە نێو جەنگی نرخ زیادکردن.

بابەتی زیاتر

Back to top button