
یاریگا –
بەدەستهێنانی نازناوی لالیگا بۆ جاری دووەم لەسەریەک، تەنیا سەرکەوتنێکی ئاسایی نەبوو بۆ بارسێلۆنا، بەڵکوو راهێنەرە ئەڵمانییەکەی یانەکەی خستە ناو لاپەڕە زێڕینەکانی مێژووەوە.
هانزی فلیک، توانی ئامارێکی مێژوویی تۆمار بکات کە لە سەدەی بیست و یەکدا تەنیا سێ راهێنەری دیکە پێی گەیشتوون.
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی پێگەی ئۆپتا، فلیک بووە چوارەم راهێنەر لە مێژووی نوێی بارسێلۆنادا کە لە یەکەم دوو وەرزی کارکردنیدا دوو نازناوی لالیگا بۆ خەزێنەی یانەکە بباتەوە. پێش ئەو، تەنیا پێپ گواردیۆلا، لویس ئینریکێ و ئێرنیستۆ ڤالڤێردی توانیویانە لە دوو وەرزی دەسپێکیاندا ئەم دەستکەوتە گەورەیە بۆ بارسێلۆنا بەدەستبهێنن.
4º – Hansi Flick 🇩🇪 es el cuarto entrenador que gana dos títulos de @LaLiga con el @FCBarcelona_es en sus dos primeras temporadas en el siglo XXI tras Pep Guardiola, Luis Enrique y Ernesto Valverde. Referente. pic.twitter.com/HZ3ADo5O78
— OptaJose (@OptaJose) May 11, 2026
ئەم ئامارە وەک “خاڵی ئاماژە” یان بنەمایەک سەیر دەکرێت بۆ سەرکەوتنی پڕۆژەکەی فلیک، کە لە ماوەیەکی کورتدا توانی بارسێلۆنا بگەڕێنێتەوە سەر سەکۆی نازناوەکان و هاوسەنگییەکی گەورە لە نێوان کوالیتیی یاریی و بەدەستهێنانی ئەنجامدا دروست بکات. ئێستا فلیک نەک تەنیا راهێنەرێکی سەرکەوتووە، بەڵکوو بە کردەیی ناوی خۆی لە ریزی گەورەکانی مێژووی کاتالوونیا جێگیر کرد.



