
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یاریی لووتكە و لە كلاسیكۆی جیهاندا بارسێلۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدرید دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 22:00 بەكاتی هەولێر بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 35 لالیگای ئیسپانیا.
پڕۆفایلی یاریی

ئەگەر ئەمڕۆ بارسێلۆنا یارییەكە لە ریال مەدرید بباتەوە یان یەكسان بن ئەوا راستەوخۆ دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی لالیگای ئیسپانیا.
لەم وەرزەی لالیگادا لە كۆی 34 یاریی 29 یاریی بردووەتەوە یەک یاریی یەكسان بووە و چوار یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 88 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی لالیگای گرتووە.
ئامادەکارییەکان بۆ یارییەکەی ئەم کۆتایی هەفتەیە وەک هیچ جارێکی تر نەبووە. ریال مەدرید بە درێژایی هەفتە سەردێڕی هەواڵەکان بوو، چونکە جەنگێکی ناوخۆیی ژووری خۆگۆڕین بێرنابیۆی گرتووەتەوە، کە دیارترینیان رووبەڕووبوونەوەی نێوان فێدێریكۆ ڤاڵڤێردی و ئۆرێلیەن چوامێنی بوو.
یانە شاهانەكە تاكە ئامانجی ئەوەیە یارییەكە بباتەوە و رێگری بكات لەوەی ئەم هەفتەیە یانە كەتەلۆنییەكە بردنەوەی نازناوی لالیگا یەكلاییبكاتەوە.
لەم وەرزەی لالیگادا 34 یاریی كردووە، 24یاریی بردووەتەوە پێنج یاریی یەكسان بووە و پێنج یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 77 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگا دێت.
زانیاری یاریی
هەردوو یانە 263 جار رووبەڕووبوونەتەوە، 107 جار ریال مەدرید براوە بووە و 105 جار بارسێلۆنا و لە 51 یاریی یەكسان بوون.
لیۆنێل مێسی بە 26 گۆڵ گۆڵكاری مێژووی كلاسیكۆیە.
لە 12 یاریی رابردووی نێوانیان لە لالیگا هیچ یارییەک بە یەكسانبوون كۆتایی نەهاتووە.
بارسێلۆنا 10 یارییە لەسەر یەک لە لالیگا بردنەوە بەدەستدەهێنێت.
ڤینیسیۆس جونیۆر سێ یارییە لەسەریەک لە لایگا گۆڵ دەكات.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
بارسێلۆنا بە بێ لامین یامال رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.
ریال مەدرید بە بێ ئاردا گولەر، ڤاڵڤێڕدی، رۆدریگۆ، مێڵیتاو، سێبایۆس و كارڤاخال رووبەڕووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا
گارسیا
كۆندێ، مارتن، كوبارسی، كانسێلۆ
پێدری، گاڤی
بەرداخچی، ئۆلمۆ، لۆپێز
لیڤاندۆڤسكی
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید
كۆرتوا
ترێنت، رودیگەر، هاوسن، گارسیا
پیتارچ، چوامێنی
دیاز، بێڵینگهام، ڤینیسیوس
گارسیا



