
یاریگا –
جەلالەدین ماشاريبۆڤ، یاریزانی ئۆزبەکستانی و ئەستێرەی پێشووی یانەی نەسڕی سعوودی، پەردەی لەسەر نهێنییەکانی وازهێنانی لە درێسی ژمارە حهفت لادا، کاتێک لە ساڵی 2023 یانەکە گرێبەستی لەگەڵ ئەفسانەی پورتوگالی، کریستیانۆ رۆناڵدۆ واژۆ کرد.
پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی سەرۆکی یانە
ماشاريبۆڤ لە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، باس لەوە دەکات کە ئایا بە زۆر درێسەکەی لێ سەندراوە یان نا، ئەو دەڵێت:
نەخێر، وا نەبوو.، رۆژێک پێش ئەوەی بچینە کەمپی مەشق و راهێنان، سەرۆکی یانە پەیوەندی پێوە کردم و گوتی:
جەلال، دڵتەنگ دەبیت ئەگەر ژمارە حهفت بدەینە یاریزانێکی تر؟
ماشاريبۆڤ دەڵێت یەکسەر لێم پرسی: ئایا رۆناڵدۆ دێت؟، ئەویش گوتی:
“بەڵێ، رۆناڵدۆ دێت بۆ نەسڕ، منیش بێ دوودڵی گوتم، ئەگەر کریستیانۆ بێت، من ئامادەم هەموو شتێک بکەم و هیچ کێشەیەکم نییە”.
رۆناڵدۆ و ژمارە 77
ئەم یاریزانە ئۆزبەکستانییە ئاماژەی بەوە کرد کە داوای ژمارە 77ـی کردووە و هیچ ناڕەزایەتییەکی نەبووە، چونکە رۆناڵدۆ و مێسی بە باشترینەکانی جیهان دەزانێت.
View this post on Instagram
ماشاريبۆڤ دهڵێت:
“کاتێک رۆناڵدۆ بۆ یەکەمجار هاتە مەشقەکان، پێم گوت، من بەم ژمارەیە یارییم دەکرد و ئێستا پێشکەشی تۆی دەکەم، ئەویش گوتی: سوپاس هاوڕێ و تەوقەی لەگەڵ کردم.
کەسایەتییە راستەقینەکەی کریستیانۆ
ماشاريبۆڤ وەسفی رۆناڵدۆ دەکات و دەڵێت:
زۆر کەس بە شێوەیەکی جیاواز باسی دەکەن، بەڵام لە راستیدا ئەو کەسێکی زۆر بەڕێز و دڵسۆزە، تەنانەت دەربارەی تۆپی پێی ئۆزبەکستان و وڵاتەکەشم پرسیاری لێ کردم.
ئەم لێدوانانەی ماشاريبۆڤ لە کاتێکدایە کە رۆناڵدۆ بەردەوامە لە شکاندنی ریکۆردەکان. دۆن توانی گۆڵی ژمارە 100ـی خۆی لە خولی سعوودی لە یاری بەرامبەر شەباب تۆمار بکات، رۆناڵدۆ لەوەتەی کانوونی دووەمی 2023 چووەتە نەسڕ، بووەتە کاریگەرترین یاریزانی خولەکە.
🗣️ Jaloliddin Masharipov on his first meeting with Cristiano Ronaldo:
“I didn’t go to see Ronaldo when he first arrived. I didn’t go to greet him or take a photo with him.
Because all the Arab and younger players were going to the training ground every day to take pictures with… pic.twitter.com/zLp7xsNrFy
— The Nassr Tribune™️ (@AlNassrTribune) May 9, 2026
کلاسیکۆی یەکلاکەرەوە
بڕیارە سێشەممەی داهاتوو یانەی نەسڕ رووبەڕووی هیلال ببێتەوە. ئەم یارییە بۆ رۆناڵدۆ و هاوڕێکانی یەکلاکەرەوەیە، چونکە لە ئەگەری بردنەوەیان لە ڕکابەرە مێژووییەکەیان، کریستیانۆ دەتوانێت یەکەم نازناوی خولی سعوودی بەرز بکاتەوە.



