ئیسپانیاگرنگترین

پویۆل و کاسیاس نهێنییەکان دەدرکێنن؛ شەڕی یاریزانانی ریال مەدرید جێگەی مەترسییە؟

کاسیاس: لای من مۆرینیۆ گرنگ نییە

Yariga App

یاریگا –

لە کاتێکدا جیهانی تۆپی پێ بە شۆکی شەڕ و لێکترازانی نێو ژووری خۆگۆڕینی ریال مەدریدەوە سەرقاڵە، ئیکەر کاسیاس و کارلۆس پویۆل، وەکوو باڵیۆزانی لالیگا، لە چالاکییەکی تایبەتدا لە شاری بارسێلۆنا دەرکەوتن.

کاسیاس بە لێدوانە بوێرەکانی دەربارەی گەڕانەوەی چابی ئاڵۆنسۆ و پشتگوێخستنی مۆرینیۆ، ئاراستەی باسەکانی گۆڕی.

کاسیاس: چابی ئاڵۆنسۆ راهێنەرە نایابەکە بوو

کاسیاس لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسان دەربارەی ئەوەی کێ دەتوانێت ئەم قەیرانەی مەدرید چارەسەر بکات، ناوی چابی ئاڵۆنسۆی هێنا و وگوتی..

ئەگەر بەدەست من بێت، جارێکی دیکە گرێبەست لەگەڵ چابی ئەلۆنسۆ واژۆ دەکەمەوە. لای من، ئەو راهێنەرێکی نایاب بوو.

کاتێک پرسیاری گەڕانەوەی جۆزێ مۆرینیۆی لێ کرا، کاسیاس بە ساردییەوە گوتی..

 لای من گرنگ نییە… کاتێکی سەختم لەگەڵ ئەو تێپەڕاند، بەڵام ئەوە کۆتایی هات و چوو

ئایا شەڕ لە ژووری خۆگۆڕین ئاساییە؟

هەردوو ئەفسانەکە هەوڵیاندا دۆخی پێکدادانەکەی ڤالڤێردی و چوامینی ئاسایی نیشان بدەن. کارلۆس پویۆل لەم بارەیەوە گوتی..

لە ژووری خۆگۆڕین هەموو شتێک روودەدات، بێگومان لە بارسێلۆنا ئەزموونی ئەوەم کردووە و لەگەڵ هاوڕێ زۆر نزیکەکانم شەڕم کردووە.

پویۆل ئاماژەی بە قۆناخێکی هاوشێوە کرد لە بارسێلۆنا دوای ساڵی 2006

بردنەوە لە دوای بردنەوە هەمیشە ئاڵۆزە. خۆپەرستی دەکرێت زاڵ بێت، پێویستە لە ژووری خۆگۆڕین هەمووان تێبگەن کە تیمەکە لە پێش تاکەکەسەوەیە. ئەگەر نەتوانیت بەڕێوەیببەیت، کێشەکان دەردەکەون.

بابەتی زیاتر

Back to top button