ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

لە چییەوە دەستیپێکرد؟ نهێنییەکانی جەنگی ناوخۆی ریال مەدرید و داڕمانی ژووری جلگۆڕین

کێ ریال مەدریدی بەرەو هەڵدێر برد؟

Yariga App

یاریگا –

ئەو بارودۆخەی ئێستا لە ڤاڵدێبێباس دەگوزەرێت، تەنیا قەیرانێکی وەرزشی نییە، بەڵکوو تەقینەوەیەکە کە هەموو پیرۆزییەکانی یانەکەی هەژاندووە؛ ئەو ژینگەیەی کە رۆژانێک بە ئارامترین و پڕ لە رێزترین ناوەندی تۆپی پێ دەناسرایەوە، ئێستا بووەتە مەیدانی جەنگ و دووبەرەکی.

رۆژنامەی مارکا لە راپۆرتێکی ورددا سەرەتای سەرهەڵدان و هۆکاری کێشە و قەیرانەکانی ئەم وەرزەی ریال مەدرید ئاشکرا دەکات.

سەرەتای درزەکە؛ مێتۆدەکەی چابی ئەلۆنسۆ

هەموو شتێک لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردووەوە دەستیپێکرد کاتێک چابی ئاڵۆنسۆ راهێنەر بوو، مێتۆدێکی توند و تاکتیکیی پەیڕەو دەکرد، چەند یاریزانێک کە لە سەروویانەوە ڤینیسیۆس و ڤاڵڤێردی بوون، دژایەتیی خۆیان بۆ شێوازی کارکردنی ئاڵۆنسۆ نەدەشاردەوە.

دۆخەکە گەیشتبووە ئاستێک کە هەندێک یاریزان لە کاتی کۆبوونەوە تاکتیکییەکاندا وایان دەردەخست خەویان لێکەوتووە یان چرپەچرپیان دەکرد کاتێک راهێنەر قسەی دەکرد. ئەمەش وای کرد ئاڵۆنسۆ بڵێت؛ نەمزانیوە هاتوومەتە دایەنگە!.

دووبەرەکییەکە؛ بەرەی یاخیبووەکان و بەرەی دڵسۆزەکان

ئێستا ژووری جلگۆڕین بووەتە دوو بەرە؛

  • بەرەی دژە ئەزموون؛ ڤینیسیۆس و ڤاڵڤێردی سەرکردایەتی دەکەن. ئەمانە دژی توندیی تاکتیک و کۆبوونەوە ڤیدیۆییەکان بوون.

  • بەرەی دڵسۆزەکان؛ چوامێنی لە سەرووی هەمویانەوەیە، کە هەمیشە بەرگری لە بیرۆکەکانی ئاڵۆنسۆ و دواتریش ئاربێلوا کردووە. ئەم کێشمەکێشە لە شەڕی نێوان ڤاڵڤێردی و چوامێنیدا تەقییەوە. ڤاڵڤێردی کە لە بەرەی دژە ئەزموونە، نەیتوانیوە بەرگەی دڵسۆزیی چوامێنی بگرێت، ئەمەش بووە هۆی ئەو پێکدادانە جەستییەی کە ئۆرۆگواییەکەی رەوانەی نەخۆشخانە کرد.

قەیرانی کاپتن؛ ڤینی و ڤاڵڤێردی شیاون؟

یەکێکی دیکە لە کێشە گەورەکان، سیستەمی دیاریکردنی کاپتنە لە مەدرید کە لەسەر بنەمای کۆنیی یاریزانە. ئێستا لە نێو یانەکەدا دەنگێک بەرزبووەتەوە کە دەڵێت ڤینیسیۆس و ڤاڵڤێردی شیاون جڵەوی یانەکە بگرنە دەست، لە کاتێکدا ئەوان خۆیان بەشێکن لە دروستکردنی کێشەکان و دژایەتیکردنی راهێنەرەکان.

دۆسیەی ئێمباپێ؛ بەنزین بەسەر ئاگردا

کیلیان ئێمباپێش بووەتە بارگرانییەکی دیکە؛ هەندێک یاریزان لێی بێزارن و هەندێکی دیکەش پێیان وایە هەوڵێکی ناوخۆیی هەیە بۆ تێکدانی وێنەی ئەو ئەستێرە فەرەنسییە. فلۆرێنتینۆ پێرێز ئێستا خودی خۆی سەرپەرشتیی دۆخی یانەکە دەکات بۆ ئەوەی راهێنەرێکی نوێ بدۆزێتەوە کە بتوانێت ئەم ژوورە پڕ لە کێشمەکێشە کۆنترۆڵ بکاتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button