ئیسپانیاگرنگترین

30 ملیۆن واژۆ بۆ دەرکردنی کیلیان ئێمباپێ لە ریال مەدرید کۆکراوەتەوە

هەڵمەتێک بۆ پاڵپشتی لە کیلیان دەستیپێکردووە..

Yariga App

یاریگا –

هاندەرانی ریال مەدرید بەشێوەیەکی بەرفراوان لە سەرانسەری جیهان داوای دەرکردنی کیلیان ئێمباپێ لە ریال مەدرید دەکەن.

داوای دەرکرانی ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ و بێهیوا بوونی یانەکە لە بەدەستهێنانی نازناوی لالیگا، ماڵپەڕێک بەناوی “Mbappeout” ئێمباپێ دەربکەن، دروستکراوە، لەو ماڵپەڕە هاندەرانی ریال مەدرید واژۆ بۆ دەرکردنی کیلیان ئێمباپێ کۆدەکەنەوە و ئەوەی جیهانی شۆککردووە ئەوەیە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 30 ملیۆن واژۆ بۆ دەرکردنی ئێمباپێ کۆکراوەتەوە.

بەڵام سەرجەم هاندەرانی ریال مەدرید هاوڕا نین و بەشێکی زۆریان پاڵپشتی هێرشبەرە فەڕەنسییەکە دەکەن، ماڵپەڕێکی دیکە دروستکراوە بەناوی “Mbappein” تاوەکوو ئێستا لەو ماڵپەڕە زیاتر لە 25 ملیۆن هاندەر واژۆیان بۆ مانەوەی ئێمباپێ کردووە.

کیلیان ئێمباپێ لەم وەرزە لە 41 یاریی 41 گۆڵی بۆ ریال مەدرید کردووە، پێشەنگی گۆڵکارانی لالیگا و چامپیۆنزلیگیشی گرتووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی یانەکە دوو وەرزە نازناوی نەبردووەتەوە، بەشێکی زۆری هاندەرانی مێرێنگی رەخنە ئاراستەی گۆڵکارە فەڕەنسییەکە دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button