ئیسپانیاگرنگترین

پینی زاهاڤی کێیە و بۆچی ئەمڕۆ لە شاری بارسێلۆنا بووە؟

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ پینی زاهاڤی، گەورە بریکاری یاریزانان و راهێنەرانی تۆپی پێ، لە چەند شارێکی گەورەی ئەرووپا بینراوە.

زاهاڤی ئیسرائیلیە و بریکاری چەندین ئەستێرەی ناوداری تۆپی پێیە کە دیارترینیان رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، داڤید ئالابا، کریستۆفەر ئێنکوکو، جۆناسان تا و گابریێل ڤیێگا و یانیک کارساکۆ. جگە لە یاریزان، زاهاڤی بریکاری هانزی فلیکی راهێنەری بارسێلۆناشە.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە شاری بارسێلۆنای ئیسپانیا بینرا، مێدیاکانی ئەو وڵاتە بەشێک لە مەبەستی سەردانەکەیان ئاشکراکرد کە پەیوەستە بە گرێبەستەکەی فلیکەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فلۆریان پلێتنبێرگ، زاهاڤی لە هاتووەتە بارسێلۆنا بۆ روونکردنەوەی زیاتری وردەکاریی گرێبەستە نوێیە چاوەڕوانکراوەکەی فلیک.

خوان لاپۆرتا لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی یانە کەتەلۆنیەکەدا یەکێک لە هەرە دروشمە دیارەکانی کە توانی کێبڕکێکە بباتەوە، بانگەشەی نوێکردنەوەی گرێبەستی راهێنەرە ئەڵمانیەکەی بوو.

رۆژنامەنووسەکەی سکای ئەوەی ئاشکراکردووە کە فلیک رازی بووە بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تا ساڵی 2028، لەکاتێکدا بژاردەی ئەوەشی خرابووە بەردەست بۆ چوار ساڵ نوێی بکاتەوە، بەڵام خۆی بەمەبەست ماوەیەکی کورتتری هەڵبژارد.

بابەتی زیاتر

Back to top button