ئهمریکائهوروپاگرنگترینمۆندیالی 2026
بەپەلە؛ گۆڕانکاریی لە سزاکەی جیانلوکا پرێستیانی دەکرێت
سزاکە مۆندیال دەگرێتەوە؟

یاریگا –
فیفا بڕیاریدا سزاکەی یۆیفا بەسەر جیانلوکا پرێستیانی، یاریزانی بێنفیکا، بۆ ئاستی جیهانی بگۆڕێت.
ئەم بڕیارە دوای تێوەگلانی یاریزانەکە لە کێشەیەک لەگەڵ ڤینیسیۆس جۆنیۆر لە یاریی نێوان بێنفیکا و ریال مەدرید دێت لە چامپیۆنزلیگ.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، فیفا سزاکەی جیانلوکا پرێستیانی بۆ هەموو پاڵەوانێتییەکان گشتاندووە و بەشداریی دوو یاریی سەرەتای مۆندیال ناکات.

بەگوێرەی بڕیارە نوێیەکەی فیفا کە پشت بە ماددەی 70ـی یاسای تەمبێکاری دەبەستێت، سزای شەس یاریی راگرتنی پرێستیانی هەموو پاڵەوانێتییەکانی جیهان دەگرێتەوە. ئەمەش بەو مانایەیە کە ئەو یاریزانە لانیکەم لە دوو یاریی یەکەمی مۆندیالی 2026 بێبەش دەبێت. هەرچەندە تۆمەتی سووکایەتی رەگەزی بەسەریدا نەسەلمێنرا، بەڵام بەهۆی سووکایەتیی دیکەی نەشیاو سزادراوە.



