ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بە بێ پارەدان؛ بارسێلۆنا مەرجێکی قورس بۆ جواو کانسیلۆ دادەنێت

داهاتووی کانسێلۆ لە مەترسیدایە

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنا مەرجی کۆتایی خۆی بۆ مانەوەی جواو کانسێلۆ لە ریزەکانی یانەکە دیاریدەکات.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، هەرچەندە هانزی فلیک و کارگێڕیی بارسێلۆنا بە تەواوی لە ئاستی کانسێلۆ رازین، بەڵام بۆ واژۆکردنی گرێبەست بە شێوەیەکی هەمیشەیی، مەرجی دارایی توندیان داناوە.

بارسێلۆنا بە نوێنەری یاریزانەکە، خۆرخێ مێندێشی راگەیاندووە کە ئامادە نین بڕە پارەیەکی زۆر بۆ گواستنەوەی کانسێلۆ خەربج بکەن و پلانی یانەکە ئەوەیە کانسێلۆ خۆی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە سعودییەکە هەڵبوەشێنێتەوەو بە بێبەرامبەر یان بە بڕە پارەیەکی کەم پەیوەندی بە یانەکەوە بکات.

ئەم بڕیارەی بارسێلۆنا لەکاتێکدایە کە هیلال بۆ دەستبەرداربوون لە بەرگریکارە پۆرتوگالییەکە داوای 10 ملیۆن یۆرۆ دەکات، بەڵام یانە کاتالوونییەکە کە ئێستا بەهۆی سنووری مووچەکانەوە لەژێر گوشارە، نایەوێت ئەو بڕە پارەیە خەرج بکات. لە ئەگەری پێداگریی یانە سعودییەکە، بارسێلۆنا بیر لە پێشکەشکردنی مارک کاسادۆ وەکوو بەشێک لە گرێبەستەکە دەکاتەوە بۆ کەمکردنەوەی تێچووەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button