ئه‌ڵمانیائه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کڤاراتسخێلیا دەچێتە میونشن؛ بایرن هەنگاوێکی گەورە دەنێت و هەوڵی گواستنەوەی دەدات

بانگێشتی میونشن کراوە

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن بانگێشتی کڤاراتسخێلیا دەکات و هەوڵی گواستنەوەی بۆ یانەکە دەدات.

وا دیارە بەهرەی تۆپی پێ لەنێو خوێنی خێزانی کڤاراتسخێلیادا هاتوچۆ دەکات. لە کاتێکدا خڤیچا کڤاراتسخێلیا و یانەی پاریس سانجێرمان لە یاری گەڕانەوەی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگدا رووبەڕووی بایرن میونشن دەبنەوە، زلهێزە ئەڵمانییەکە بە جدی چاوی لەوەیە برایە بچووکەکەی ئەو ئەستێرەیە بگوازێتەوە.

بەگوێرەی بڵاوکراوەی لا گازێتا جۆرجیا، بایەرن میونشن هەنگاوێکی گەورەی ناوە و تۆرنیکێ کڤاراتسخێلیای تەمەن 16 ساڵی بانگهێشتی میونشن کردووە. تۆرنیکێ کە لە باڵی هێرشبەریی چەپ یاری دەکات، بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی بایرن کۆببێتەوە و باڵەخانەی یانەکە ببینێت. لاوە جۆرجییەکە شەممەی رابردوو بۆ یەکەمجار ناوی لە پێکهاتەی یەکەمی یانەی دینامۆ تبیلیسی تۆمار کرا و چەندین یانەی ئەورووپی دیکەش چاودێریی دەکەن.

تۆرنیکێ کڤاراتسێخلیا

کێشەی سەرەکی لەم گرێبەستەدا ئەوەیە کە بایرن ناتوانێت تۆرنیکێ بگوازێتەوە، تاوەکوو تەمەنی نەگاتە 18 ساڵ. یاساکانی یوێفا رێگری دەکەن لە گواستنەوەی یاریزانانی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا (وەکوو جۆرجیا) پێش ئەو تەمەنە، ئەمەش مانای ئەوەیە تۆرنیکێ ناتوانێت پێش هاوینی ساڵی 2028 پەیوەندی بە بایرنەوە بکات.

ئۆلی هۆینس پێشتر بە ئاشکرا رەخنەی لەم یاسایانە گرتووە؛ چونکە هەر ئەم یاسایانە بوون کە نزیکەی دە ساڵ لەمەوبەر رێگرییان لە بایرن کرد خڤیچا کڤاراتسخێلیا بگوازنەوە پێش ئەوەی ببێتە ئەستێرەیەکی جیهانی.

خڤیچا کڤاراتسخێلیا لە لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ – ئایاری 2017

تۆرنیکێ لە زۆر رووەوە لە برا گەورەکەی دەچێت؛ حەز دەکات لە باڵی چەپ یاری بکات، بەڵام لە ناوەندیشدا دەتوانێت ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات. بەهۆی جووڵە خێراکانی و باڵا بەرزەکەی، زۆر کەس بە هاوشێوەی خڤیچا دەیناسێنن.

جێگەی سەرنجە کە پەیوەندییەک لە نێوان دینامۆ تبیلیسی و بایرن هەیە؛ لە سەرەتای ساڵی 2023 بایرن لوکا پارکادزێی لەو یانەیە کڕی کاتێک تەمەنی گەیشتە 18 ساڵ، بەڵکوو ئەزموونی ئەو یاریزانە لە ئەڵمانیا زۆر نائومێدکەر بوو.

پارکادزێ بەهۆی پێکانە سەختەکان و پلانی گەشەپێدانی خراپەوە نەیتوانی سەرکەوتووبێت و لە ساڵی 2025 پەیوەندی بە یانەی سالزبۆرگی نەمسایی لە خولی پلە دوو کرد. رەنگە بایرن نەیەوێت ئەم چیرۆکە بۆ تۆرنیکێ باس بکات ئەگەر بیەوێت قایلی بکات پەیوەندییان پێوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button