بازاڕی گواستنهوهعێراقگرنگترین
گەرمە چارەنووسی هەڵۆکەی گەرمیان و دوو ئەستێرەی دیکە یەکلایی دەکاتەوە

یاریگا –
یانەی گەرمە گرێبەستی گرێبەستی سێ یاریزانی نوێکردووەتەوە و تەنیا راگەیاندنی فەرمی ماوە.
تۆڕی وەرزشی یاریگا لە سەرچاوەیەکی تایبەت زانیوویەتی، یانەی گەرمە گرێبەستی هەرسێ یاریزان، هەڵۆ فایەق، عەلی موحسین و کەڕار عامری نوێکردووەتەوە، هەموو شتێک کۆتایی هاتووە و تەنیا راگەیاندنی فەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیان ماوە.
هەڵۆ هاوینی رابردوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی هەولێر کۆتاییهات و یانەکەی قەڵا و منارەی جێهێشت و بۆ ماوەی وەرزێک گرێبەستی لەگەڵ گەرمە واژۆکرد، لەگەڵ ئەو یانەیە ئاستیکی بەرزی پێشکەشکردووە، هەر بۆیە یانەکە گرێبەستەکەی نوێکردووەتەوە.
بەرگریکارە 24 ساڵانەکەی گەرمیان لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەشداریی 24 یاریی یانەکەی کردووە و 1 گۆڵ و 2 ئەسیستی کردووە و لە بۆرسەی یاریزانان بەگوێرەی پێگەی ترانسفێر مارکێت بەهای 300 هەزار یۆرۆیە.



