عێراقکوردستان

نەورۆز بەبێ گۆڵکاری تیپەکەی میوانداری شوڕتە دەکات

وەلی کەریم: دەمانەوێت لە یانەکانی کەرخ و زاخۆ نزیک بینەوە

Yariga App

یاریگا –

نەورۆز بەبێ ئامادەبوونی گۆڵکاری تیپەکەی و دوو یاریزانی دیکە میوانداری شوڕته دەکات، وەلی کەریمیش ئامانجی تیپەکەی بۆ ئەم چەند یارییە ئاشکرا دەکات.

لە گەڕی 33ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، سێ شەممە ( 5ـی ئایاری 2026 ) نەورۆز لە یاریگای خۆی کاتژمێر 5:30ـی ئێوارە رووبەڕووی شوڕتە دەبێتەوە، بۆ ئەم یارییە نەورۆز بە هۆی پێکانەوە لە توانای مەڕوان حوسێنی گۆڵکاری تیپەکە و تەقێ فەلاح و عەلی خەلیل بێبەش دەبێت.

وەلی کەریم، راهێنەری نەورۆز ئامانجی تیپەکەی بۆ ئەم چەند یارییەی ماوە ئاشکرا دەکات، دەربارەی ئامادەکاری و گرینگی یارییەکەش راهێنەری سوور پۆشەکانی سلیمانی قسەی خۆی کرد:

یارییەکە بۆ هەردوو یانە گرینگە، شوڕتە هەوڵی کێبڕکێی پێشەنگ دەدات و ئێمەش دەمانەوێت لە یانەکانی کەرخ و زاخۆ زیاتر نزیک بینەوە، یاریزانەکانمان ئامادەن و بە دوای ئەنجامێکی باش دەگەڕێین لەم یارییەدا، یاریی لە دوای یاریی تیپەکەمان ئاستی باشتر نیشان دەدات، هەمیشە لە یاریی بەرامبەر یانە بەهێزەکانیش جیاواز دەردەکەوین، بە هیوام بەرامبەر شوڕتەش بە ئاست و ئەنجام سەرکەوتووبین و دڵی هاندەران خۆش بکەین.

نەورۆز بە کۆکردنەوەی 47 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەم دێت، یاریی داهاتووش لە بەغدا رووبەڕووی کارەبا دەبێتەوە، شوڕتە 67 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی دووەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button