ئیسپانیاگرنگترین

یاریزانێکی ریال مەدرید بۆ پێنج مانگ دووردەکەوێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یاریزانێکی ریال مەدرید بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاریی شەوی رابردوو بەرامبەر ئیسانیۆل تووشی هات، پێویستی بە نەشتەرگەریی دەبێت.

ریال مەدرید کە ئێستا پلەی دووەمی ریزبەندیەکەیە و تا رادەیەکی زۆر هیوای نەماوە بۆ بردنەوەی نازناوی لالیگا، لە هەفتەی 34ی خولی ئیسپانیا بووە میوانی ئیسپانیۆل و بە دوو گۆڵی ڤینیسیۆس جونیۆر گەڕانەوە بۆ مەدرید، بەڵام فێرلاند مێندی هەر لە چارەکی یەکەمی یارییەکە تووشی پێکان هات و لە خولەکی 14 گۆڕانکاریی ناچاری بۆکرا.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان، ئەم وەرزە بۆ بەرگریکارە فەڕەنسیەکە کۆتایی هاتووە.

نەک هەر ئەوە، کادێنا کۆپ جۆر و ئاستی پێکانەکەی ئاشکراکردووە و زانیویەتی کە لە ڕانی راستیدایە و لە رۆژانی داهاتوودا نەشتەرگەریی بۆ ئەنجام دەدرێت. بەوەش ناوبراو بۆ ماوەی 5 مانگ دووردەکەوێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button