ئینگلتەراگرنگترین

بەر لە یاریی نێوان مانچێستەر یونایتد و لیڤەرپوول؛ سێر ئالێکس ڤێرگسن رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت

دۆخی تەندرووستی چۆنە؟

Yariga App

یاریگا –

 بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە، پێش دەستپێکردنی یارییەکەی نێوان مانچێستەر یونایتد و لیڤەرپوول لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد، سێر ئالێکس فێرگسنی راهێنەری مێژوویی شەیتانە سوورەکان رەوانەی نەخۆشخانە کرا.

هۆکاری رەوانەکردنی فێرگسنی تەمەن 84 ساڵ بۆ نەخۆشخانە تەنیا وەکوو رێوشوێنێکی خۆپارێزی بووە و هیچ حاڵەتێکی لەناکاوی تەندرووستی نەبووە، هەروەها سەرچاوەیەکی نزیک لە فێرگسن بۆ تۆڕی ئاتلێتیک ـی پشتڕاستیکردووەتەوە کە ئەو گەڕاوەتەوە ماڵەوە و دۆخی تەندرووستی باشە و پشکنینەکانی بەسەرکەوتوویی بۆ کراوە.

مایکل کاریك، راهێنەری مانچێستەر یونایتد، دوای یارییەکە ئاماژەی بەوە کرد کە هەواڵەکەی بیستووە و هیوای باشبوونی بۆ خواستووە، هەروەها بردنەوەی یارییەکەش بە ئەنجامی 3-2 وەکوو پاڵپشتییەک بۆ ئەو وەسف کرد.

فێرگسن پێش یارییەکە لەگەڵ دکتۆر عاسم مالھۆترا کە پزیشکی دڵە، وێنەی گیراوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە. شایەنی باسە لە ساڵی 2018 فێرگسن تووشی خوێنبەربوونی مێشک بوو و نەشتەرگەرییەکی سەختی بۆ کرا، بەڵام هیچ ئاماژەیەک نییە کە ئەم رووداوەی دوێنێ پەیوەندی بەو نەخۆشییەی پێشووەوە هەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button