ئیسپانیاگرنگترین

رکابەری سەرەکی هاری کەین؛ ڤینیسیۆس جونیۆر دووەم باشترین گۆڵکاری ئەوروپایە

Yariga App

یاریگا –

ڤینیسیۆس جونیۆر ژمارەی گۆڵەکانی لە ساڵی 2026 گەیاندە 16 گۆڵ و تاوەکوو ئێستا دووەم باشترین گۆڵکاری ئەوروپایە.

شەوی رابردوو 3ـی ئایاری 2026 ریال مەدرید لە یارییەکانی گەڕی 34ـی لالیگا بووە میوانی ئیسپانیۆل و 2-0 یارییەکەی بردەوە، ڤینیسیۆس جونیۆر، هێرشبەری بەڕازیلی لە خولەکی 55 و 66 هەردوو گۆڵەکەی ریال مەدریدی کرد و سێ خاڵی دیکەی بۆ مێرێنگی بەدەستهێنا.

تاوەکوو ئێستا هاری کەین هێرشبەری بایرن میونشن لە 2026 زۆرترین گۆڵی کردووە و خاوەنی 24 گۆڵە، ڤینی بەو دوو گۆڵە، ژمارەی گۆڵەکانی لە 2026 گەیاندە 16 گۆڵ و لەدوای هێرشبەرە ئینگلیزییەکە، ڤینی دووەم گۆڵکاری ئەوروپایە لەم ساڵدا. جونیۆر هەر لە 2026 چوار گۆڵیشی بە درێسی ریال مەدرید دروستکردووە.

هاوکات هێرشبەرە بەڕازیلییەکە لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 50 یاریی بۆ ریال مەدرید کردووە و بەشداری 35 گۆڵی کردووە، 21 گۆڵی کردووە و 14 گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button