خووله‌کانی دیکەگرنگترین

بە گاڵتەجارییەوە؛ بێنفیكا خەڵاتی باشترین یاریزانی یاریی دەداتە ناوبژیوان

تیپەکەی مۆرینیۆ پەنجەی تۆمەت بۆ ناوبژیوان رادەکێشێت

Yariga App

یاریگا –

لە کاتێکدا رکابەرییەکان بۆ بەدەستهێنانی بلیتی چامپیۆنزلیگ لە خولی پورتوگال گەیشتووەتە لووتکە، یانەی بێنفیكا بە راهێنەرایەتی مۆرینیۆ تووشی شۆکێکی گەورە بوو؛ یارییەکەیان بەرامبەر فامالیسۆ کە ببێنفیكا بە ئەنجامی 2-0 پێشکەوت، بە یەکسانبوون بە کۆتا هات، ئەمەش کارگێڕیی یانەکەی تووشی تووڕەییەکی زۆر کرد.

بێنفیكا بە توندی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە بڕیارەکانی ناوبژیوان گوستاڤۆ کۆرێیا دەردەبڕێت و پێی وایە ناوبژیوان چەند بڕیارێکی چارەنووسسازی بە زیانی ئەوان داوە، لەوانە؛ پشتگوێخستنی لێدانێکی سزا، گەڕانەوە بۆ ڤار بۆ ئەوەی لێدانێکی سزا بە دژی بێنفیكا بگیرێت، و لە کۆتاییدا دەرکردنی ئۆتامێندی بە کارتی سوور لە خولەکی 55ـی یارییەکە.

بێنفیكا لە کاردانەوەیەکی توند و گاڵتەجاڕانەدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ‘X’ نووسی؛ بێنفیكا خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەکە پێشکەش بە ناوبژیوان گوستاڤۆ کۆرێیا و تیمی ناوبژیوانان دەکات!

دواتریش سەرۆکی یانەکە، رووی کۆستا، بە ئاشکرا ناڕەزایەتی خۆی دەربڕی ورایگەیاند؛

ناڕەزایەتی خۆم و هەموو هاندەرانی بێنفیكا دەردەبڕم بەرامبەر بەوەی ئەمڕۆ روویدا. هیچ کەسێک مافی نییە بڕیار لەسەر ئەوە بدات کێ پاڵەوانێتی دەباتەوە یان کێ دەگاتە چامپیۆنزلیگ، تەنیا یاریزانان و راهێنەران نەبن. ئەوەی ئەمڕۆ ناوبژیوان کردی، هەوڵدان بوو بۆ رێگریکردن لە گەیشتنی بێنفیكا بە چامپیۆنزلیگ.

بێنفیکا بە کۆکردنەوەی 76 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی خولەکەدایە، بەڵام یارییەک زیاتری لە سپۆرتینگ کردووە کە پلەی سێیەمی گرتووە و خاوەنی 72 خاڵە، بەوەش تاوەکوو دوایین گەڕ رکابەرییەکان لەسەر بلیتێکی گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو گەرمتر دەبن.

بابەتی زیاتر

Back to top button