ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

جەنگی کلاسیکۆی ئینگلتەرا لە دەرەوەی یاریگا؛ لیڤەرپوول و مانچێستەر یونایتد چاودێریی ئەستێرەیەک دەکەن

یاریزانەکە تەنیا سەرنجی لەسەر یوڤێنتوسە

Yariga App

یاریگا –

سەرەتا لیڤەرپوول و ئێستاش مانچستەر یونایتد، لە ئینگلتەرا گەشەسەندنی ئەستێرەی خانمەپیرەکە لە چاوەکان ون نەبووە.

سەرکەوتوو دەبێت ئەگەر باڵاشی کورت بێت، ئەستێرەکە درێسی ژمارە 7 دەپۆشێت، سەرنجی نێودەوڵەتی رادەکێشێت. فرانسێسکۆ کۆنسێساو کە لە یارییەکانی رابردوودا بەرەوپێشچوونێکی خێرای نیشانداوە. گەشەسەندنەکەی وای لێکردووە کە بە نزیکەیی جێگەکەی لە یۆڤانتۆس، لەژێر سەرپەرشتی لوچیانۆ سپالێتیی راهێنەر جێگیر بێت و بە گوێرەی توتۆسپۆرت، سەرنجی چەندین یانەی پریمەرلیگی راکێشاوە.

لیڤەرپوول و مانچێستەر یونایتد چاودێریی دەکەن

لە هەفتەکانی رابردوودا دەنگۆیەک هەبوو سەبارەت بە گرنگیپێدانی لیڤەرپوول، کە بەدوای جێگرەوەیەکی گونجاودا دەگەڕێن بۆ محەممەد سەڵاح. ئەمەش مشتومڕی دروستکرد لەسەر ئەوەی ئایا کۆنسێساو بەڕاستی دەتوانێت ئەو رۆڵە پڕ بکاتەوە.

سەرەڕای ئەوەش یاریزانەکە خۆی لە کامپی مەشقی پۆرتوگالدا بابەتەکەی روون کردەوە و گوتی:
دەزانم خەڵک باسی یانەیەکی گەورە دەکەن، بەڵام من خۆم یاری بۆ یانەیەکی گەورەی وەکوو یوڤێنتوس دەکەم و دڵخۆشم. سەرنجم دەخەمەسەر کۆتایی وەرزەکە بۆ ئەوەی تاوەکوو دەتوانم یارمەتی تیمەکە بدەم.

لەم رۆژانەی دواییدا راپۆرتە نوێیەکانی ئینگلتەرا دەڵێن کە مانچستەر یونایتدیش ئێستا ئارەزووی گواستنەوەی دەکات، بەتایبەتی کە زۆر سەرسامن بە توانای بڕینی یاریزانانی بەرامبەری، تەنانەت لە یارییەکی وەکوو میلان و یوڤێنتوسیشدا.

لە مانچێستەر حەزیان بە شێوازی یاریکردنەکەیەتی، هەمیشە هەوڵدەدات یەک بە یەک رووبەڕووی بەرگریکاران ببێتەوە، پاشان لێدان ئاراستەی گۆڵ بکات یان ئەسیست بکات. سپالێتی کار لەسەر باشترکردنی بڕیاردانی دەکات لە ساتەکانی کۆتاییدا.

ئامارەکانی لە خولەکەدا چوار گۆڵ و چوار ئەسیست لە 38 یارییدا نیشان دەدەن، ئەمانە بۆ یاریزانێک لە پێگەکەی ئەودا ژمارەی زۆر بەرز نین. سەرەڕای ئەوەش، رێژەی هەوڵدانی بەهێزە، هەمیشە بەدوای بڕینی یاریزانان و رووبەڕووبوونەوەی رکابەرەکاندایە.

یارییەکەی یاریگای سان سیرۆ گەشەسەندنە تاکتیکییەکانیشی نیشاندا، یارمەتیدانی لە رووی بەرگرییەوە، گرنگییەکەی لە پێکهاتەی تیمەکەدا، زانینی ئەوەی کەی لە باڵەکان بمێنێتەوە و کەی بێتە ناوەڕاست.

ململانێیەکی پۆرتوگالییانە لەگەڵ رافایێل لیاو

لە یارییەکەی بەرامبەر ئەیسی میلان، کۆنسێساو ململانێ کەسییەکەی بەرامبەر رافاێل لیاوی هاونیشتمانی بردەوە. زۆرترین بەرکەوتنی بە تۆپ هەبوو (54 بەرامبەر 37)، زۆرترین لێدانی هەبوو (4 بەرامبەر 1) و زۆرترین بڕینی یاریزانی هەبوو (5 بەرامبەر 2).

جێگەی سەرسوڕمان نییە کە یانەکانی پرێمەرلیگ بە وردی چاودێریی دەکەن. هەروەها هەندێک شتیش نیگەرانیان دەکات وەکوو هێزە جەستەییەکەی کە لە ئینگلتەرا زۆر گرنگە، لەگەڵ تێچووی گرێبەستەکەشی. پێناچێت یوڤێنتوس بە کەمتر لە 40 ملیۆن یۆرۆ رازی بێت، چونکە بڕێکی هاوشێوەیان بە یانەی پۆرتۆداوە.

گرێبەستەکەی کۆنسێساو تاوەکوو ساڵی 2030 بەردەوامە، بە مووچەی ساڵانەی نزیکەی چوار ملیۆن یۆرۆ. لە پریمەرلیگ بە ئاسانی دەتوانێت ئەو بڕە زیاد بکات، بەڵام بۆ ئێستا نا، چونکە سەرنجی ئەو تەنیا و تەنیا لەسەر یوڤێنتوسە.

بابەتی زیاتر

Back to top button