ئیسپانیاگرنگترین

رەنگ لەگەڵ هاوژینەکەم سەیری نمایش بکەم؛ هانزی فلیک سەیری ریال مەدرید ناکات

ئێمە ئیشی خۆمان کرد

Yariga App

یاریگا –

دوای سەرکەوتنەکەی بارسێلۆنا بە ئەنجامی 1–2 بەرامبەر ئۆساسۆنا لە پامپلۆنا، هانزی فلیکی راهێنەر سەرەڕای نزیکبوونەوە لە بردنەوەی لالیگا، بە هێمنی مایەوە. ئێستا بارسا چاوەڕێ دەکات بزانێت ئایا ریال مەدرید بەرامبەر ئیسپانیۆڵ خاڵ لەدەست دەدات یان نا، کە ئەوە بە شێوەیەکی ماتماتیکی نازناوەکە بۆیان مسۆگەر دەکات.

فلیک دوای یارییەکە گوتی: “پێویستە چاوەڕێ بکەین. ئێمە ئیشی خۆمان کرد و پێزانینم بۆ ئەوە هەیە. تیمەکە بەرامبەر رکابەرێکی بەهێز، زۆر باش بوو و بە باشی بەرگریمان کرد.”

بارسا لە یارییەکی توند ماندووبوونێکی زۆری کێشا، کە لە کۆتاییەکاندا بە گۆڵەکانی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و فێران تۆرێس یەکلایی بووەوە. سیانەی گۆڕانکارییەکانی فلیک هێڵی هێرشبەریی تیمەکەی گۆڕی و شێوازی ‘دوو هێرشبەر’ـیەکەی لە خولەکەکانی کۆتاییدا ئەنجامی هەبوو.

لەگەڵ ئەوەشدا، فلیک جەختی کردەوە کە ئەقڵییەتی ئەو  ناگۆڕێت و گوتی:

بەلای منەوە شتە گرنگەکە ئەوە بوو ئەمڕۆ ئیشێ خۆمان کرد، لەدەستی ئێمەدا نییە سبەی چی روودەدات، بۆیە دەبێت چاوەڕێ بکەین. ئەمە دۆخێکی باشە و هێشتا 11 خاڵ لە پێشەوەین، ئێستا 14 خاڵە، بزانین چی روودەدات.

فلیک هەروەها تیشکی خستەسەر پێشکەوتنی تیمەکە سەرەڕای پێکانەکان و گوتی:

ناچار بووین مامەڵە لەگەڵ پێکانێکی زۆر بکەین و ئەمە شتێکە پێویستە وەرزی داهاتوو تێیدا باشتر بین. ئەوەی دەیکەین نایابە، یاریزانەکان زۆر پێشکەوتوون و ئەوەش بۆ داهاتوو هەستی ئەرێنیم پێدەبەخشێت. ئەمە تیمێکی لاوە و توانایەکی زۆری هەیە.

کاتێک پرسیاری لێکرا ئایا سەیری یارییەکەی ریال مەدرید دەکات، فلیک وەڵامێکی چاوەڕواننەکراوی دایەوە و گوتی:

سەیری یارییەکە ناکەم، من تکتم بۆ بینینی ئێل ماگۆ پۆپ هەیە لەگەڵ هاوسەرەکەم، پێم وایە ئەوە دوایین نمایشی ئەوە. نازانم سبەی چی دەکەم، رەنگە بچم بۆ بینینی ئەو.

بابەتی زیاتر

Back to top button