دوایین زانیاری؛ کیلیان ئێمباپێ بەشداریی کلاسیکۆ دەکات؟
کیلیان لەنێوان کلاسیکۆ و مۆندیال؛ کامیان هەڵدەبژێرێت؟

یاریگا –
کاتێک رۆژژمێرەکان بەرەو رێکەوتی 10ـی ئایار دەڕۆن، دڵەڕاوکێ لە ریال مەدرید تەنیا لەسەر ئەنجامی یارییەکە نییە، بەڵکوو بەشداریکردنی کیلیان ئێمباپێیە کە هێشتا یەکلایی نەکراوەتەوە.
رۆژنامەی لو پاریسیان بڵاویکردووەتەوە، بە ئەگەری زۆر کیلیان ئێمباپێ بەشداریی کلاسیکۆ ناکات، چونکە هەموو سەرنجی لەسەر ئەوەیە بە تەواوەتی بۆ مۆندیال ئامادەبێت.
🚨 BREAKING: Kylian Mbappé is a HUGE DOUBT for the Clasico.
He’s very unlikely to play it.
The player is FULLY focused on being in perfect fitness for the World Cup. @le_Parisien pic.twitter.com/XpA6z66DEk
— Madrid Zone (@theMadridZone) May 2, 2026
سەرەڕای گەڕانەوەی پێش کۆتایی وەرز، بەڵام ئێمباپێ بە فەرمی لە یاریی داهاتوو بەرامبەر ئیسپانیۆل بێبەش دەبێت. گەورەترین نیگەرانی هاندەرانی شاهانە، یاریی کلاسیکۆیە بەرامبەر بارسێلۆنا؛ تاوەکوو ئێستا گەڕانەوەی بۆ ئەو یارییە گرنگە لەژێر گومانێکی گەورەدایە و هێشتا بە تەواوی مسۆگەر نییە.
لە کاتێکدا ریال مەدرید لەم وەرزە لە چامپیۆنزلیگ و جامی شای ئیسپانیا ماڵئاوایی کردووە و 11 خاڵ لە بارسێلۆنای پێشەنگەوە دوورە، بەڵام هیچ سەرکێشییەک بە ئێمباپێوە ناکرێت. ئامانجی سەرەکی یاریزانەکە گەیشتنە بە لووتکەی ئامادەیی بۆ مۆندیالی2026 کە لە 11ـی حوزەیران دەستپێدەکات.



