ئینگلتەراگرنگترین

کێبڕکێی راهێنەرایەتی مانچێستەر یونایتد؛ بەهێزترین بەربژێر کێیە؟

دوای ئەنجامە گەورەکان؛ مان یونایتد هێشتا متمانەی پێ نییە

Yariga App

یاریگا –

لە کاتێکدا هەمووان چاوەڕێی ئەوە دەکەن مایکڵ کاریک بە فەرمی وەکوو راهێنەری داهاتووی مانچێستەر یونایتد دەستنیشان بکرێت، ناوێکی نوێ وەکوو بەهێزترین بەربژێر دێتە ئاراوە.

رۆژنامەی تێلێگراف ئاشکرای کردووە، کارگێڕیی شەیتانە سوورەکان چاویان بڕیوەتە ئاندۆنی ئیراولا، راهێنەری یانەی بۆرنمس، وەکوو رکابەرێکی بەهێز بۆ کاریک .

هەمان سەرچاوە ئەوەشی روونکردووەتەوە، دوای دوورخستنەوەی رۆبن ئامۆریم لە کانوونی دووەمی ساڵی رابردوو، مایکڵ کاریک ئەرکی مەشقی تیپەکەی گرتە ئەستۆ و ئەنجامی سەرسوڕهێنەری بەدەستهێنا، بە جۆرێک تیپەکەی لە پلەی حەوتەمەوە گەیاندە پلەی سێیەم.

سەرەڕای ئەم سەرکەوتنانە، بەرپرسانی ئۆڵدترافۆرد سوورن لەسەر ئەوەی پڕۆسەیەکی تەواو و هێمنانە بۆ گەڕان بەدوای راهێنەردا بەڕێوەببەن و نایانەوێت پەلە بکەن وەکوو ئەوەی لە ساڵی 2019 لەگەڵ سۆڵشایەر کردیان.

ئیراولای 43 ساڵان، بڕیارە لە کۆتایی ئەم وەرزە بە فەرمی بۆرنمس جێبهێڵێت، بە تەواوی سەرنجی سەرکردەکانی مان یونایتدی راکێشاوە. هۆکاری ئەمەش شێوازە هێرشبەرییە مۆدێرنەکەیەتی، کە هاوتایە لەگەڵ ئەو پڕۆژە و سیستەمە نوێیەی کە کارگێڕیی یانەکە دەیانەوێت لە ئۆڵدترافۆرد جێگیری بکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە بەریتانییەکە، لە کاتێکدا ئیرائۆلا لەلایەن چەندین یانەی دیکەی وەکوو چێڵسی و کریستاڵ پاڵاس چاودێریی دەکرێت، مانچێستەر یونایتد بەربژێرەکانی دیکەی لەدەستداوە؛ تۆماس تۆخێل گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینگلتەرا نوێ کردەوە، رۆبێرتۆ دی زێربی چووە تۆتنهام، لویس ئێنریکێ خەریکە گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس نوێ دەکاتەوە. ماوریسیۆ پۆچێتینۆش تاوەکوو دوای مۆندیال بەردەست نابێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button