ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ مانچێستەر یونایتد گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێکردەوە

گرێبەستێکی پێنج وەرزە..

Yariga App

یاریگا –

کۆبی مەینوو، ناوەڕاستکاری ئینگلیزی گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد بۆ پێنج وەرزی دیکە نوێکردەوە.

مانچێستەر یونایتد بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، کۆبی مەینوو گرێبەستەکەی لەگەڵ شەیتانە سوورەکان بۆ پێنج وەرزی دیکە و تاوەکوو هاوینی 2031 نوێکردووەتەوە.

مەینوو لە سەرەتای وەرزدا، مەینوو داوای گواستنەوەی کردبوو بە شێوەی خواستن دوای ئەوەی لە ژێر سەرپەرشتی راهێنەری پێشوو، رۆبن ئامۆریم جێگەی نەمابووەوە، بەڵام یانەکە رەتیکردەوە. دوای ئەوەی ئامۆریم لە مانگی کانوونی دووەمدا دوورخرایەوە، مەینووجێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی وەرگرتەوە و لەو کاتەوە لە ژێر سەرپەرشتی مایکڵ کاریکدا ئاستێکی سەرنجڕاکێش پێشکەش دەکات؛ 12 یاری لە کۆتا 13 یاریی خولدا بە شێوەی سەرەکی بەشدار بووە و تەنیا یاریی دۆڕانەکەی 13ـی نیسان بەرامبەر لیدز یونایتد بەهۆی پێکانەوە لەدەستدا.

مەینوو یەکێکە لە درەوشاوەترین بەهرەکانی ئەکادیمیا لە ساڵانی دواییدا، یەکەم یاریی خۆی لە کانوونی دووەمی 2023 لە ژێر سەرپەرشتی ئێریک تین هاخ ئەنجامدا. ئەو بە خێرایی بوو بە یاریزانێکی سەرەکی و لە ئازاری 2024 یەکەم یاریی نێودەوڵەتی خۆی بۆ ئینگلتەرا ئەنجامدا، رۆڵێکی سەرەکی لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2024 هەبوو.

بڕیارەکەی ئامۆریم بۆ دانیشاندنی مەینوو لەسەر کورسی یەدەک رووبەڕووی رەخنەی هاندەران بووەوە، کە ئەمەش بە روونی دەرکەوت کاتێک براکەی تیشێرتێکی پۆشیبوو کە لەسەری نووسرابوو “کۆبی مەینوو ئازاد بکەن”، لە کاتی یارییەکی 4-4 بەرامبەر بۆرنمۆس لە مانگی کانوونی یەکەمدا.

مەینوو 98 یاریی فەرمی بۆ یونایتد ئەنجامداوە، کە 26 یارییان لەم وەرزەدا بوون سەرەڕای ئەوەی لە مانگی کانوونی یەکەمدا لە ماسوولکەی قاچی تووشی پێکان بوو.

دوای رۆیشتنی ئامۆریم، مسۆگەرکردنی داهاتووی ئەو بوو بە لەپێشینەی کارەکان. کۆبی هێشتا لەسەر گرێبەستەکەی ساڵی 2023 بوو و هەفتانە نزیکەی 25 هەزار پاوەندی وەردەگرت، کە ئەمەش کەمتر بوو لە پێگەی ئێستای. بە گەڕانەوەی بۆ ئاستی جارانی لە ژێر دەستی کاریک و باشترکردنی مەرجەکانی گرێبەستە نوێیەکەی، گەیشتن بەم رێکەوتنە وەکوو پێشکەوتنێکی گەورە بۆ یانەکە دەبینرێت.

ئامادەکاری بۆ چامپیۆنزلیگ؛ مانچێستەر یونایتد گرێبەستی ئەستێرەیەک نوێ دەکاتەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button