ئیسپانیاگرنگترین

گەڕانەوەی تۆنی کرووس پڕۆژەیەکی سەربەخۆیە یان ئامادەکارییە بۆ هێنانی یۆرگن کڵۆپ؟

پلانەکەی پێرێز بۆ کرووس چییە؟

Yariga App

یاریگا –

گەڕانەوەی تۆنی کرووس بۆ ریال مەدرید رۆژ بە رۆژ نزیکتر دەبێتەوە و کارگێڕیی یانەی شاهانە دەستیان بە هەوڵەکانیان کردووە.

رۆژنامەی ئاس هەواڵی گەڕانەوەی کرووس بۆ ریال مەدرید پشتراستدەکاتەوە، بەڵام پێچەوانەی ئەو دەنگۆیانەی ئەمڕۆ بڵاوکرانەوە، گەڕانەوەی کرووس هیچ پەیوەندییەکی بە پرسی گۆڕینی راهێنەری داهاتووی تیپەکەوە نییە.

رۆژنامەکەی نزیک لە یانەی شاهانە جەخت لەوە دەکاتەوە کە گەڕانەوەی ئەستێرە ئەڵمانییەکە پڕۆژەیەکی سەربەخۆیە و پلانی فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکەیە بۆ ئەوەی هێما و ئەستێرە مێژووییەکانی یانەکە لە ڤاڵدێبێباس بهێڵێتەوە، واتە گەڕانەوەی کرووس کارێکە و دیاریکردنی راهێنەری نوێ بۆ تیپەکە کارێکی دیکەیە.

هەنگاوە سەرەتاییەکانی دانوستان دەستیانپێکردووە و لە ناوەندە وەرزشییەکەی یانەکەدا باوەڕ وایە کە ئەم گەڕانەوەیە لە رۆژانی داهاتوو دەبێتە راستی. سەرەڕای ئەوەی هێشتا بە وردی دیارینەکراوە کە کرووس چ پۆستێک وەردەگرێت، بەڵام ئەمە بەشێکە لە سیاسەتی نوێی یانەکە بۆ بەهێزکردنی کارمەندانی پێشوو لەناو دامەزراوەکانی ریال مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button