ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

پەلەقاژەی هێشتنەوەی نیکۆ پاز لە ئیتاڵیا؛ یانەیەکی گەورە هەنگاو دەنێت

ئیتاڵیا ترسی لەدەستدانی نیکۆ پازی هەیە

Yariga App

یاریگا –

نیکۆ پاز ئەو ناوەیە کە ئێستا لە ئیتاڵیا هەمووان باسی دەکەن. یانەکان نایانەوێت ئەو یاریزانە لاوەی کۆمۆ لەدەست بدەن.

ئەم یاریزانە تەمەن 21 ساڵە ئامانجی ژمارە یەکی ئینتەرە بۆ گواستنەوەی هاوینە، بەڵام ئەوان دەزانن کە نزیکە لە ئەستەم، چونکە ریال مەدرید مافی لەپێشینەی هەیە بۆ گەڕاندنەوەی و پێشوەختە بڕیاری خۆیداوە.

ریال مەدرید پلانی هەیە پێش وادەی کۆتایی لە 30ـی ئایار، بژاردەی کڕینەوەی گرێبەستەکەی کارا بکات. یانەکە بڕیاری خۆیداوە: داهاتووی ئەو لە مەدریدە و پێشوەختە هەموو لایەنەکانیان لەم بڕیارە ئاگادار کردووەتەوە.

میدیای ئیتاڵیا دەڵێن ئینتەر هەنگاوی ناوە، بەڵام هەموو شتێک بەستراوەتەوە بە ریال مەدریدەوە. لە ژێر سەرپەرشتی سێسک فابریگاس، نیکۆ پاز ئاستێکی ناوازەی پێشکەش کردووە: 13 گۆڵ و 8 ئەسیست لە 38 یارییدا، بووەتە یاریزانێکی سەرەکی بۆ کۆمۆ.

ئارتورۆ دی ناپۆلی، یاریزان و راهێنەری پێشووی ئیتاڵی دەڵێت:

دەنگۆکانی نیکۆ پاز و ئینتەر خرۆشێنەرن. یاریزانێکی جدییە، بۆ تیمەکە یاری دەکات و هەموو شتێکی تێدایە. حەز دەکەم لە ئینتەر بیبینم، بەڵام بۆ ئیتاڵیا زۆر گرانبەهایە. پێم وایە ئێستا هەر بۆ ریال مەدرید دەگونجێت. لەبەر ئەو گرفتانەی تۆپی پێی ئیتاڵیا رووبەڕووی دەبێتەوە، پێناچێت لێرە بمێنێتەوە. ئەگەر تۆپی پێی ئێمە نەگۆڕێت، چارەنووسی ئەو رۆیشتنە.

ئیتاڵیا هەر لە ئێستاوە لە ترسی لەدەستدانی ئەو یاریزانەدایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button