
یاریگا –
ئێستا کە لویس دیاز لەگەڵ بایرن میونشن ئاگر لە ئەوروپا بەردەدات و بەتایبەت لە بەرامبەر پاریس سان جێرمان ئاستێکی ئەفسانەیی پێشاندا، چیرۆکێکی کۆنی نێوان ئەو و بارسیلۆنا سەرهەڵدەداتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی مۆندۆ دێپۆرتێڤۆ، دەرکەوتووە کە ئەستێرە کۆڵۆمبییەکە سێ جار هەوڵی داوە درێسی بارسێلۆنا بپۆشێت، بەڵام هەرسێ جارەکە بەهۆی بڕیاری هەڵەی کارگێڕیی یان بۆچوونی چاودێرانی یانەکەوە شکستی هێناوە.
یەکەم هەوڵی دیاز دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی لە یانەی پۆرتۆ بوو. چاودێرانی بارسێلۆنا بە وردی چاودێرییان دەکرد، بەڵام راپۆرتی کۆتایی لەبارەیەوە نەرێنی بوو. باوکی بۆیان کریکچ، کە ئەوکات بەشێک بوو لە ستافی چاودێریی یانەکە، بە رادیۆی کادینا سێری راگەیاند؛
ئێمە لە پۆرتۆ بەدواداچوونمان بۆ دەکرد. دیاز خاوەنی کوالێتی، بەهرە، خێرایی و دۆزینەوەی گۆڵە، بەڵام کێشەی سەرەکی ئەوەیە کە ئاستی جێگیە نییە. یاریزانێکە ئەمڕۆ یارییەکی نایاب دەکات، بەڵام لە یاریی داهاتوودا دیار نامێنێت.
لە هاوینی 2023، بارودۆخەکە جیاواز بوو. خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەکە، لە ژوورە داخراوەکاندا خەونی بە گەڕانەوەی نێیمار یان گواستنەوەی جواو فێلیکسەوە دەبینی. لە پشت پەردەوە، لویس دیاز ئەو کارتە شاراوە بوو کە ئامادە بوو بێتە بارسێلۆنا. بەڵام دیسان پەیوەندییەکە سەرکەوتوو نەبوو؛ ئەو بڕە پارەیەی لیڤەرپوول داوای دەکرد زۆر لە توانای دارایی ئەو کاتەی بلاوگرانا زیاتر بوو.

ئێستا کە دیاز لە بایرن میونشن لە لوتکەی بەرزبوونی ئاستیدایە، ئەم چیرۆکانە بۆ هاندەرانی بارسێلۆنا وەکوو برینێکی کۆن وان. ئەو یاریزانەی کە پێیان وابوو ئاستی جێگیر نییە، ئێستا بووەتە یەکێک لەو یاریزانانەی کە یانە کاتالوونییەکە پێویستی پێیەتی.



