ئیسپانیاگرنگترین

جامی جیهانی بووەتە کێشە؛ وەرزی نوێی لالیگا کەی دەستپێدەکات؟

لالیگا و سەندیکای یاریزانان گفتوگۆ دەکەن

Yariga App

یاریگا –

لە دەرەوەی مشتومڕی ساڵنامەکە، لالیگا و سەندیکای یاریزانان AFE بەم زووانە دەبێت گفتوگۆ لەسەر رێکەوتنێکی نوێی بەکۆمەڵ بکەن، دوای ئەوەی رێکەوتنەکەی ئێستا لەلایەن سەندیکاکەوە لە مانگی کانوونی یەکەمدا بە فەرمی تانەی لێدرا و بڕیارە لە 30ـی حوزەیران کۆتایی بێت.

سەندیکای یاریزانان پێشتر ناکۆکی خۆی لەگەڵ لالیگا سەبارەت بە دەستپێکی وەرزی 2026-2027 نیشانداوە. سەندیکاکە دەیەوێت خولەکە لە کۆتایی هەفتەی 22-23ـی مانگی ئاب دەست پێبکات، لە جیاتی ئەو بەروارە زووەی کە لەلایەن لالیگاوە پێشنیار کراوە و پێی باشە رۆژی دەستپێکی یارییەکان یەکگرتوو بێت. هەروەها پشتگیری لەوە دەکات کە هەردوو خولی پلە یەک و پلە دوو لە یەک کاتدا کۆتاییان بێت.

لە هەمان کاتدا، دەبێت هەردوولا لە هەفتەکانی داهاتوودا لەسەر رێکەوتنە نوێیەکە دەست بە گفتوگۆکان بکەن، کاتێک نوێنەرایەتی سەندیکاکە لە رێگەی دەنگدانە بەردەوامەکانەوە لە ژووری خۆگۆڕینی پلە یەک و پلە دوودا یەکلایی دەکرێتەوە.

یەکێک لە بابەتە سەرەکییەکان کاتی ئامادەکاریی پێش وەرز دەبێت. سەندیکای یاریزانان بەرگری لە لایەنی کەم 21 رۆژ بۆ پێش وەرز دەکات، کە ئەمە کێشەیەکە لە ئابی رابردوودا بووە هۆی مشتومڕ، بەتایبەتی لە کەیسی ریال مەدرید، کە کاتی ئامادەکارییان کەم بوو دوای یاریکردنیان لە مۆندیالی یانەکانی فیفا. لالیگا داواکاریی یانەکەی رەتکردەوە، کە بۆ دواخستنی یەکەم یارییان بەرامبەر ئۆساسۆنا لەلایەن سەندیکاکەوە پشتگیری دەکرا.

کێشەیەکی دیکە لەسەر مێزی گفتوگۆکان لەو سکاڵایانەوە سەرچاوە دەگرێت، کە سەبارەت بە ئەنجامدانی یارییەکان لە دەرەوەی وڵات کراون، وەکوو یاریی ڤیاڕیاڵ بەرامبەر بارسێلۆنا کە لە مەیامی، کە سەرنج دەخاتەسەر گەشتکردن، کاتی پشوودان و بارودۆخی یاریزانان.

مووچەی کەمینەش گفتوگۆی لەسەر دەکرێت. بۆ ئێستا کەمینەی گەرەنتیکراو لە لالیگا لە دەوروبەری 182 هەزار یۆرۆ لە خولی پلە یەک دەستپێدەکات، لە کاتێکدا لە خولی پلە دوو لە 91 هەزار یۆرۆ دەستپێدەکات و لەم وەرزەدا بەرزدەبێتەوە بۆ نزیکەی 100 هەزار یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button