مەترسی لەسەر بارسێلۆنا؛ سعوودییەکان هێرشبەرێکی سەرەکییان دەوێت
هەوڵە نوێیەکانی سعوودیە بۆ ئەستێرەکەی بارسێلۆنا

یاریگا –
سەرەڕای ئەوەی رافینیا یەکێکە لە یاریزانە گرنگ و سەرەکییەکانی بارسێلۆنا، بەڵام جارێکی دیکە ناوی بە خولی سعوودییەوە بەستراوەتەوە.
رۆژنامەی مۆندۆ دێپۆرتێڤۆ بڵاویکردووەتەوە، چەند یانەیەکی گەورەی سعوودیە بۆ پێشکەشکردنی گرێبەستێکی خەیاڵی بۆ گواستنەوەی رافینیا لە هاوینی 2026 ئامادەکاریی دەکەن.
ساڵی رابردوو، یانە سعوودییەکان هەوڵێکی زۆریان بۆ رازیکردنی رافینیا و تەنانەت ئۆفەرێکیان پێشکەش بە بارسێلۆنا کرد کە بڕەکەی نزیک بوو لە 90 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام یاریزانەکە رەتیکردەوە بڕوات و لە ئایاری 2025 گرێبەستەکەی تاوەکوو ساڵی 2028 درێژکردەوە. خۆرخی خیسۆس، راهێنەری یانەی نەسڕ، یەکێک بوو لەو کەسانەی زۆر هەوڵی بۆ گواستنەوەیدا، بەڵام بێسوود بوو.
𝐍𝐎𝐓𝐈𝐂𝐈𝐀 𝐌𝐃
🫣 Arabia, otra vez a por Raphinha
👉 Varios clubs saudíes tienen al azulgrana en su agenda y están dispuestos a pujar de nuevo por él
✍️ @ffpolo | @martinezferran https://t.co/OME1K9t2sV
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) April 29, 2026
سەرەڕای بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە، خولی سعوودی دەیەوێت بەردەوام بێت لە راکێشانی ئەستێرە جیهانییەکان. بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، سێ یانە گەورەکەی سعوودیە چاوەڕێی کۆتاییهاتنی وەرز و مۆندیالی 2026 دەکەن تاوەکوو بە فەرمی هەوڵ بۆ رافینیا بدەن.
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، یاریزانە بەڕازیلییەکە هیچ نیازێکی جێهێشتنی بارسێلۆنای نییە و دەیەوێت لە یانە کاتالوونییەکە بەردەوام بێت.
رافینیا لە ساڵی 2022 بە بڕی 58 ملیۆن یۆرۆ لە لیدز یونایتدەوە پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 175 یاریی بە درێسی یانەکەوە کردووە، 73 گۆڵی کردووە و 59 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی دروستکردووە.



