
یاریگا –
لە بڕیارێکی چاوەڕواننەکراودا، فیفا کۆمەڵێک یاسای توندی نوێی بۆ یارییەکانی مۆندیالی 2026 پەسەند کرد، کە ئامانج لێی بنبڕکردنی رەفتارە نەشیاو و نادادپەروەرەکانە لە ناو یاریگادا.
کارتی سوور بۆ گرتنی دەم
بەگوێرەی یاسا نوێیەکە، هەر یاریزانێک لە کاتی رووبەڕووبوونەوە و دەمەقاڵێ لەگەڵ یاریزانێکی رکابەر، دەستی بگرێت بە دەمییەوە یان بە درێسەکەی دەمی بگرێت، ناوبژیوان مافی ئەوەی دەبێت کارتی سووری راستەوخۆی پێ بدات.
FIFA is expected to introduce new rules that could see red cards issued to players who cover their mouths in situations of confrontation with an opponent at this summer’s World Cup.
World football’s governing body is also set to instruct the tournament’s match officials to send… pic.twitter.com/aqElqRI18U
— The Athletic | Football (@TheAthleticFC) April 28, 2026
جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا، لەم بارەیەوە رایگەیاند؛
کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بەم کارە بهێنین، ئەگەر یاریزانێک دەمی دەگرێت، کەواتە شتێک دەڵێت کە نابێت بیڵێت.
ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە لە مانگی شوباتی رابردوو، جیانلوکا پرێستیانی، یاریزانی بێنفیکا، لە یارییەکدا بەرامبەر ڤینیسیۆس جۆنیۆر دەستی گرتبوو بە دەمییەوە و دواتر بەهۆی لێدوانی هاوڕەگەزخوازی بۆ شەش یاری سڕکرا.
سزای توند بۆ جێهێشتنی یاریگا
هەر لە هەمان کۆبوونەوەدا، بڕیار درا کە هەر یاریزانێک وەکوو ناڕەزایەتی بەرامبەر بڕیارێکی ناوبژیوان یاریگا جێبهێڵێت، راستەوخۆ دەردەکرێت. ئەمە دوای ئەو رووداوە دێت کە لە کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا، یاریزانانی سێنیگال وەکوو ناڕەزایەتی یاریگایان جێهێشت.
ئەم یاسایانە لەلایەن ئەنجومەنی نێودەوڵەتیی یاساکانی تۆپی پێ بە کۆدەنگی پەسەند کراون و تەنیا لە مۆندیالی داهاتوودا جێبەجێ دەکرێن، وەکوو تاقیکردنەوەیەک بۆ ئەوەی بزانرێت دەبنە هۆی کەمکردنەوەی گرژی و سووکایەتییەکان یان نا.



