چامپیۆنزلیگگرنگترین

هاری كەین؛ هیچ شتێكمان نییە تاوەكوو لەدەستیبدەین

Yariga App

یاریگا –

هاری كەین، ئەستێرەی ئینگلیزی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ستایشی ئاستی بەرگریكارانی هەردوو یانەكەی كرد سەرەڕای ئەوەی لە یارییەكەدا 9 گۆڵ كرا.

شەوی رابردوو پاریس سانجێرمان لە یاریگای خۆیدا میوانداری بایرن میونشنی كرد و یارییەكەش بە بردنەوەی خاوەن ماڵ بە پێنج گۆڵ بەرامبەر چوار گۆڵ كۆتاییهات، لە میانی یاریی چوونی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ.

لەو یارییەدا هاری كەین توانی گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی بایرن میونشن بكات.

لە دوای یارییەكە هاری كەین گوتی؛

بینیتان هەردوو یانە بە دوو شێوازی هێرشبەری ناوازە و هێرشی هەڵگەڕاوەی سەرسوڕهێنەر یارییان کرد، بەڵام سەبارەت بە گۆڵەکانی پاریس سانجێرمان، پێموایە لێدانی سزاکە کەمێک توند بوو، دەمانتوانی زووتر یارییەکە یەکلاییبکەینەوە.

جەنگاین و گەڕاینەوە ناو یارییەکە، پێم وایە سەرەڕای نۆ گۆڵەکە، ئاستێکی بەرگریی سەرسوڕهێنەرمان بینی، هەندێک جار هێرشبەران بەسەر بەرگریکاراندا سەردەکەون، بەڵام ئاستی بەرگری نایاب بوو.

هەمیشە هەست دەکەین بواری بەرەو پێشچوون هەیە، دەگەڕێینەوە بۆ میونشن و هیچ شتێکمان نییە لەدەستی بدەین، لە باشترین دۆخی خۆماندا دەبین کاتێک یارییەکان سەخت و لە رووی جەستەییەوە بەهێز دەبن، هەفتەی داهاتوو ئەو کەسە دەباتەوە کە هەلەکان دەقۆزێتەوە، هاندەران لەگەڵمان دەبن و هیوادارین بەرەو پێشەوە پاڵمان پێوە بنێن.

چاوەڕوان دەكرێت هەفتەی داهاتوو بایرن میونشن لە یاریگای ئالیانز ئارێنا لە یاریی گەڕانەوەدا میوانداری پاریس سانجێرمانی پاڵەوانی وەرزی رابردوو بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button