چامپیۆنزلیگگرنگترین

مارکینۆس ژمارەیەکی ئەفسانەیی لە چامپیۆنزلیگ یەکسانکردەوە

Yariga App

یاریگا –

مارکینیپۆس بەردەوامە لە نووسینەوەی مێژوو لەگەڵ پاریس سانجێرمان و ئەمشەوی ژمارەیەکی ئەفسانەیی یەکسانکردەوە.

بەرگریکارە بەڕازیلیەکە لە ساڵی 2013 بە بڕی 32 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە پی ئێس جی کرد وەک بەردی بناخە بۆ پرۆژە درێژخایەکەنەی ئەو یانە فەڕەنسییە.

ئەمشەو یاریزانە 31 ساڵییەکە بە ئامادەبوونی لە پێکهاتەی سەرەکی تیمەکەی لویس ئێنریکی بەرامبەر بایرن میونشن لە یاریی چوونی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ، ژمارەی یارییەکانی خۆی لە چامپیۆنزلیگ گەیاندە 120 یاریی. بەوەش بەفەرمی یەکسانبووەوە لەگەڵ ژمارەکەی رۆبێرتۆ کارلۆسی هاونیشتیمانی وەک زۆرترین یاریی لە مێژووی یاریزانە بەڕازیلیەکاندا لەو پاڵەوانێتیە.

ئەو یارییە بۆ مارکینیۆس تەنها بە ریکۆردە کەسیەکەی یادناکرێتەوە، بەڵکوو بەو ژمارە زۆرەی گۆڵیش کە تێیدا تۆمارکرا کاتێک 5-4 لێی چوونەدەرەوە و گرەوی خۆیان خستە نێو خاکی ئەڵمانیا و یاریگای ئالیانز ئارێنا.

مارکینیۆس وەک تاکە کاپتن لە مێژووی پاریسیەکان کە توانی نازناوەکە بەرزکاتەوە کاتێ سەرکردایەتی یانەکەی کرد لە بردنەوە جامە دوو گوێچکەکە، دەرفەتی لەبەردەمدایە بۆ شکاندنی ژمارەی پێوانەیی بەشدارییکردنی یاریزانە بەڕازیلییەکان لە مێژووی چامپیۆنزلیگ ئەگەر بۆ یاریی گەڕانەوە بەرامبەر بایرن ئامادەبێت

بابەتی زیاتر

Back to top button