فه‌ره‌نساگرنگترین

ئێستا؛ ئەستێرەیەکی گەورەی پاریس سانجێرمان گەڕایەوە

Yariga App

یاریگا –

ڤیتینیا، ناوەڕاستکاری پاریس سانجێرمان لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و گەڕاوەتەوە مەشقەکان.

ئەمڕۆ دووشەممە 27ـی نیسانی 2026 پاریس سانجێرمان مەشق و ئامادەکارییەکانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی بایرن میونشن دەستپێکرد، ڤیتینیا، ناوەڕاستکاری پۆرتوگالی بەشداریی مەشقە بە کۆمەڵەکانی یانەکەی کردووە و بۆ یارییەکە ئامادەیە.

19ـی نیسانی 2026، پاریس سانجێرمان لە یارییەکانی گەڕی 30ـی لیگ وەن میوانداری لیۆنی کرد و سانجێرمان تووشی شکستێکی سەخت بوو، یارییەکەی 1-2 دۆڕاند.

لە خولەکی 39ـی یارییەکە، پاژنەی پێی راستەی ڤیتینیا، تووشی پێکان بوو، ناوەڕاستکارەکەی پارریس سانجێرمان بەهۆی ئەو پێکانە دەستبەجێ یاریگای جێهێشت.

ڤیتینیا بەهۆی ئەو پێکانە لە دوو یاریی رابردووی یانەکەی بێبەش بوو، بەڵام ئەمڕۆ گەڕایەوە و بەتەواوی لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە.

سبەی سێشەممە 28ـی نیسانی 2026 پاریس سانجێرمان لە یاریی چوونی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای خۆی میوانداری بایرن میونشن دەکات.

Back to top button