ئیسپانیاگرنگترین

موژدەیەک بۆ فلیک؛ دوو ئەستێرەی بارسێلۆنا دەگەڕێنەوە

بۆ یاریی ئۆساسونا ئامادە دەبن

Yariga App

یاریگا –

لەدوای ئەوەی جیاوازی نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید بۆ 11 خاڵ بەرزبووەوە، ئێستا هەموو چاوەکان لەسەر یاریی داهاتووی یانە کاتالوونییەکەیە بەرامبەر ئۆساسۆنا، کە رەنگە ببێتە یاریی ئاهەنگی پاڵەوانبوون.

هەواڵی دڵخۆشکەر لە ژووری پزیشکییەوە

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو رافینیا و مارک بێرناڵ داهاتوو بگەڕێنەوە ناو مەشقە بەکۆمەڵەکانی یانەکە و ئامانجی سەرەکی ئەوەیە کە رۆژی شەممە بەرامبەر ئۆساسونا ئامادە بن و لەلایەن دەستەی پزیشکییەوە گڵۆپی سەوزیان بۆ هەڵبکرێت.

رافینیا کە لە کۆتایی مانگی ئازارەوە بەهۆی پێکان لە ماسولکەی رانی راستی دوورکەوتبووەوە، پرۆسەی چاکبوونەوەی بە سەرکەوتوویی بڕیوە، هەروەها مارک بێرناڵ، کە پێکانی پاژنەی پێی هەبوو، گەڕانەوەی کەمێک دواکەوت بەڵام ئێستا ئامادەیە جارێکی دیکە یارمەتی ناوەڕاستی تیپەکە بدات.

سیناریۆی بوون بە پاڵەوان

ئەگەر بارسێلۆنا رۆژی شەممە لە ئۆساسونا بباتەوە، جیاوازییەکە بۆ 14 خاڵ بەرزدەبێتەوە و لەو کاتەدا، ئەگەر ریال مەدرید رۆژی یەکشەممە نەتوانێت لە ئیسپانیۆل بباتەوە، ئەوا بارسێلۆنا چوار گەڕ پێش کۆتایی هاتنی خولەکە، بە فەرمی دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی لالیگا.

دۆخی یاریزانە پێکانەکان

سەرەڕای گەڕانەوەی ئەم دوو ئەستێرەیە، بەڵام هێشتا لامین یامال و ئاندریاس کریستێنسن لە ژووری پزیشکی دەمێننەوە. بەگوێرەی سەرچاوە میدیاییەکان، هیچ کامیان ناتوانن لەم وەرزەدا جارێکی دیکەبگەڕێنەوە سەر چیمەنی یاریگا و وەرزی یارییکردنیان کۆتایی هاتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button