ئه‌ڵمانیاگرنگترین

بایرن میونشن پەیامێکی تووند بۆ ریال مەدرید دەنێرێت

"بە خەونیش نایبینن"

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن بە پەیامێکی تووند ریال مەدرید ئاگاداردەکاتەوە کە ئەو یانە ئیسپانییە بەهیچ شێوەیەک بیر لە گواستنەوەی مایکڵ ئۆلیس نەکاتەوە.

ماکس ئێبێرل، بەڕێوبەری جێبەجێکاری بایرن میونشن لە چاوپێکەوتنێکی نوێی لەگەڵ تۆڕی ZDF بەتووندی جەختی لەوە کردووەتەوە بەهیچ شێوەیەک بیر لە فرۆشتنی مایکڵ ئۆلیس ناکەنەوە، هەروەها رایگەیاند نیکۆڵاس جاکسن، هێرشبەری سێنیگالی لەگەڵ باڤارییەکان بەردەوام نابێت.

بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری مایکڵ ئۆلیس نابین و بۆ یەک چرکەش بیرمان لە فرۆشتنی نەکردووەتەوە.

گرێبەستی نیکۆڵاس جاکسن درێژ ناکەینەوە و دوای کۆتایی ماوەی خواستنەکەی دەگەڕێتەوە چێڵسی.

ماکس چارەنووسی مانوێل نۆیەر، گۆڵپارێزی ئەڵمانی یانەکەشی روونکردووەتەوە، ئەگەر نۆیەر بیەوێت ئەوا یانە ئەڵمانییەکە گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە.

ئەگەر مانوێل نۆیەر ئامادەبێت گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی دیکە نوێدەکەینەوە

بەگوێرەی میدیاکانی ئیسپانیا، ریال مەدرید چاوی لەسەر مایکڵ ئۆلیس، هێرشبەری بایرن میونشنە، فلۆرێنتینۆ پێرێز ئۆفەرێکی بە بەهای 150 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ئامادە کردووە، بەڵام بایرن میونشن بیر لە فرۆشتنی ناکاتەوە.

ئۆلیس لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 46 یاریی یانەکەی کردووە، 19 گۆڵی کردووە و 29 گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button