
یاریگا –
لامین یامال، ئەستێرەی ئیسپانی یانەی بارسێلۆنا بەیاننامەیەكی فەرمی بڵاوكردەوە.
ئەمڕۆ بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا رایگەیاند، ماسوولکەی قاچی چەپی لامین یامال تووشی پێکان بووە، ئەم وەرزە بۆ یامال کۆتایی هاتووە، بەڵام پێشبینی دەکرێت هێرشبەرە ئیسپانییەکە بۆ یارییەکانی جامی جیهانی 2026 بگەڕێتەوە.
ئەم پێکانە لەو ساتەدا کە زۆرترین ئارەزووم دەکرد لەنێو یاریگا بم، دووریخستوومەتەوە، ئەمەش بەجۆرێک ئازارم دەدات کە نازانم چۆن دەریبڕم.
ئازاربەخشە کە ناتوانم شانبەشانی هاوتیمەکانم بجەنگم و لەو کاتەی تیپەکە پێویستی بە منە هاوکارییان بکەم، بەڵام باوەڕم پێیانە و دەزانم لە هەموو یارییەکدا هەموو هەوڵ و توانایەکی خۆیان دەخەنە گەڕ.
لەوێ دەبم، تەنانەت ئەگەر لە دەرەوەی یاریگاش بێت؛ وەکوو هاندەرێک پاڵپشتییان دەکەم، هانیان دەدەم و هێزیان پێ دەبەخشم. ئەمە کۆتایی نییە، تەنیا وەستانێکی کاتییە.
بە بەهێزییەکی زیاتر و بە پەرۆشییەکی گەورەتر لە جاران دەگەڕێمەوە، وەرزی داهاتووش باشتر دەبێت. سوپاس بۆ پەیامەکانتان و بژی بارسا.



