
یاریگا –
لە دووەم وەرزی خۆیدا لەگەڵ بارسێلۆنا، هانزی فلیک پەیمانێکی گەورە دەدات.
فلیک هاوینی 2024 پۆستی راهێنەرایەتی بارسای وەرگرت دوای ئەوەی یانەکە بە ماوەیەکی قەیراناویدا تێپەڕی لە سەردەمی چاڤی هێرناندێز.
ئەو راهێنەرە ئەڵمانیەکە کە ئێستا تەمەنی 65 ساڵە، ماوەی 30 ساڵە وەک پیشەگەر لە بوارەکەدا دەرکەوتووە. دیارترین ماوەکانیشی پێش هاتنی بۆ بلاوگرانا، بایرن میونشن (2019-2021) و هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە (2021-2023) بوو.
هانزی فلیک بە گرێبەستێکی دوو ساڵە پەیوەندی بە یانە کەتەلۆنیەکە کرد و ئەم هاوینە ماوەی گرێبەستەکەی بەسەردەچێت. بەڵام کارگێڕی یانەکە بەتایبەت خودی خوان لاپۆرتای سەرۆک پێشتر ئەو موژدەیەی بە هاندەرانی داوە بەتایبەر لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییدا بەوەی گرێبەستەکەی فلیک بۆ ماوەیەکی زیاتر درێژ دەکەنەوە.
لە نوێترین چاوپێکەوتندا لە زاری خۆیەوە هانزی فلیک رایگەیاند کە بارسێلۆنا دەبێتە کۆتا یانە راهێنەرایەتی بکات و وتی
کۆتا یانەم، هەر بارسێلۆنا دەبێت، بەدڵنیاییەوە.
فلیک بە ماوەی دوو ساڵی لەگەڵ بارسێلۆنا، 4 نازناوی بردووەتەوە کە دیارترینیان لالیگایە. ئەگەرچی ئامانجی سەرەکییان لە هێنانی بۆ راهێنەرایەتی بارسا بردنەوەی چامپیۆنزلیگ بوو، بەڵام دوو وەرزی لەسەریەکە نەیانتوانیوە پێی بگەن ئەگەرچ ئاستێکی نایابیش پێشکەش دەکەن.
🚨👋🏼 Hansi Flick confirms once again: “My last club will be Barcelona, for sure”. 💙❤️ pic.twitter.com/UBFd7qhw3a
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) April 21, 2026



