جیهانگرنگترین

دیارترین براوەکانی خەڵاتی لۆریۆسی 2026

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو خەڵاتەکانی لۆریۆس دابەشکرا و تێیدا تێنسزانێک وەک باشترین وەرزشوانی ساڵ خەڵاتکرا.

خەڵاتەکە لەوەتەی ساڵی 1999 دامەزراوە بە مەبەستی گەیاندنی “چاکە” لە ڕێگەی کاریگەرییەکانی وەرزشەوە. ساڵانە دەدرێت بە باشترین تاک وەرزشوان و تیمە کاریگەرەکان، ئەوەش واتا بەگشتی لە خەڵاتەکانیدا زیاد لە وەرزشێک بەسەردەکاتەوە.

لامین یاماڵ وەک باشترین یاریزانی لاوی ساڵ دیاریکرا و لەلایەن کافوی ئەفسانەی بەڕازیلیەوە خەڵاتەکەی پێدرا.

یانەی پاریس سانجێرمان کە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگە و هەروەها لە مۆندیالی یانەکانیش گەیشتە فیناڵ، خەڵاتی باشترین تیمی تۆپی پێی بردەوە.

بۆ باشترین وەرزشوانی ساڵیش، ئالکارازی تێنسزانی ئیسپانی توانی خەڵاتەکە بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button