ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چاوەڕواننەکراو؛ دووانەیەک بۆ هێڵی هێرشبەریی بارسێلۆنا پێشنیاز دەکرێن

نە لیڤاندۆڤسکییە، نە خولیان ئالڤارێز

Yariga App

یاریگا –

نە لیڤاندۆڤسکی و نە خولیان ئەلڤارێز؛ دووانەیەکی هێرشبەریی چاوەڕواننەکراو بۆ بارسا پێشنیار کراون.

یانەی بارسێلۆنا لە ئێستاوە پلان بۆ هێڵی هێرشبردنی وەرزی داهاتوو دادەنێت و هەوڵ دەدات پێکهاتەکەی بەهێز بکات و دواجار بە بەهێزی لە ئەوروپا کێبڕکێ بکاتەوە. لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتاییهاتنی وەرزی ئێستا، یانەکە بیر لە گۆڕانکاری لە هێڵی پێشەوەی یاریگا دەکاتەوە.

داهاتووی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و مارکوس راشفۆرد هەردووکیان نادیارە. لیڤاندۆڤسکی چیدیکە وەکوو ئەو هێرشبەرە سەرەکییەی پێشوو نابینرێت، راشفۆردیش نەیتوانیوە وەکوو ئەوەی چاوەڕوان دەکرا لە بارسا بدرەوشێتەوە؛ هەر بۆیە ئەگەری هەیە هەردووکیان لە هاویندا یانەکە جێبهێڵن.

هەرچەندە قسە و باسی زۆر لەسەر خولیان ئالڤارێز کرا وەکوو یەکێک لە ئەگەرەکانی جێگرەوە، بەڵام گرێبەستەکەی لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید پڕۆسەی گواستنەوەی زۆر قورس دەکات.

لەبەر ئەوە، سانتی خیمێنێزی رۆژنامەنووس بیرۆکەیەکی جیاوازی پێشنیار کردووە: دووانەیەک لە میکێل ئۆیارزابال و ڤێدات موریکی. خیمینێز پێی وایە موریکی کەم نرخێنراوە، بەتایبەتی دوای تۆمارکردنی گۆڵێکی زۆر بۆ یانەی مایۆرکا و پێی وایە ئەگەر لە ئاستێکی گەورەتر یاری بکات نرخاندنێکی زۆر زیاتری بۆ دەکرێت.


ئەم بیرۆکەیە مەرج نییە بۆ ئەوە بێت موریکی یاریزانی سەرەکی بێت، بەڵکوو وەکوو بژاردەیەکی بەهێز لەسەر کورسی یەدەک بێت، هاوشێوەی ئەو رۆڵە گرنگەی خۆسێلو بۆ ریال مەدرید لە سەرکەوتنەکانی ئەم دواییەیاندا لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا گێڕای.

بە کورتی، ئەم پێشنیازە بریتییە لە تێکەڵکردنی کوالێتی و فرەڕەهەندیی ئۆیارزابال لەگەڵ جەستەبەهێزی و توانای گۆڵکردنی موریکی، ئەمەش بۆ وەرزی داهاتوو هێڵێکی هێرشبردنی هاوسەنگتر و گونجاوتر بە بارسا دەبەخشێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button