عێراقکوردستان

راهێنەر و یاریزانێکی پیشەگەری دهۆک باسی هۆکاری ئەنجامە خراپەکانی یانەکە دەکەن

مونزر عەلەوی: پێویسته زیاتر کاربکەین بۆ ئەوەی رێگای سەرکەوتن بدۆزینەوە

Yariga App

یاریگا –

دهۆک لە دۆخێکی خراپدایە و تووشی سێیەم شکستی لەسەریەک بوو لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، راهێنەر و یاریزانێکی تیپەکەش هۆکارەکەی باس دەکەن.

جارێکی دیکە و بۆ سێیەم یاریی لەسەریەک، دهۆک تووشی شکست هات و بە ئەنجامی 2 _ 1 بە یانەی قوەجەوییە دۆڕا، حەفت یارییە ئەحمەد خەلەف راهێنەرایەتی تیپەکە دەکات کە پێنج شکست و یەکسان بوونێک و یەک سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.

مونزر عەلەوی، هێرشبەری عومانی یانەی دهۆک دڵگرانە لە ئەنجامەکانی ئەم دواییەی تیپەکە، مونزر دەڵێت پێویسته کاری زیاتر بکەین بۆ ئەوەی بگەڕێینەوە رێچکەی سەرکەوتن:

لە زۆربەی یارییەکان ئاستێکی باش پێشکەش دەکەین، بەڵام بەخت یاوەری ئێمە نیە، ئێمە بە دۆخێکی خراپدا تێپەڕ دەبین پێویستە کاری زیاتر بکەین بۆ ئەوەی جارێکی دیکە دهۆک بگەرێنینەوە رێچکەی سەرکەوتنەکان.

ئەحمەد خەلەف، راهێنەری دهۆک کە ئەم وەرزە چوارەم راهێنەرە راهێنەرایەتی تیپەکە دەکات، هۆکاری ئەنجامە خراپەکانی ئەم دواییە دەخاتە ئەستۆی هەندێ یاریزان و دەڵێت هەڵەی تاکە کەسی نایەڵێت دڵخۆش بین:

بەداخەوەم بۆ ئەنجامەکانی ئەم دواییەی تیپەکە، زۆر هەوڵ دەدەین دڵی هاندەرانمان خۆش بکەین بەڵام هەڵەی تاکە کەسی ناهێڵێ تا سەر دڵخۆش بین، خۆم بە بەرپرسیاری یەکەم دەزانم لەم دۆخە، پێویستە لەگەڵ هاوکارانم کارەکان رێکبخەینەوە و چیدیکە بە ئاسانی خاڵ لەدەست نەدەین.

هەڵۆکانی چیا 37 خاڵیان هەیە و لە ریزبەندی 12ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێن، گەڕی داهاتووش لە یاریگای خۆی رووبەڕووی غەڕاف دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button