ئیسپانیاگرنگترین

پاشا شەرمەزار دەکرێت؛ فیکە بۆ سروودی نیشتیمانیی ئیسپانیا لێدەدرێت

یەکەمجار نییە ئەمە روودەدات

Yariga App

یاریگا –

بەشێک لە ئامادەبووان پێش دەستپێکردنی یاریی نێوان ئاتلێتیکۆ مەدرید و ریال سۆسیداد لە یاریگای لا کارتوخا فیکەیان بۆ سروودی نیشتمانی لێدا.

وەکوو ئەوەی زۆرجار لە یارییە کۆتاییەکانی جامی شای ئیسپانیادا روودەدات، پێش ئەوەی یاریی نێوان ئاتلێتیکۆ مەدرید و ریال سۆسیداد دەست پێ بکات، دەنگی فیکەلێدانی بەرز جارێکی دیکە لە کاتی لێدانی سروودی نیشتمانی ئیسپانیا بیسترا. بەشێکی زۆری هاندەران لە یاریگای لا کارتوخا لە کاتی سروودەکەدا فیکەیان لێدا، ئەمەش یەکەمجار نییە کە رووداوێکی لەو شێوەیە رووبدات.

لە لایەکی دیکەوە بەشێکی دیکەی ئامادەبووان ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر بەو فیکەلێدانە نیشاندا و بە شەکاندنەوەی ئاڵاکانی ئیسپانیا وەڵامیان دایەوە. هەمان بارودۆخ لە یاریی کۆتایی جامی شای 2009 لە نێوان بارسێلۆنا و ئاتلێتیک بلباو و هەروەها وەرزی رابردووش لە یاریی کۆتایی نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید روویدا.


لە یاریی کۆتایی ئەمساڵدا سروودەکە بۆ ماوەی نزیکەی 45 چرکە لێدرا، لەو کاتەدا پاشا فلیپی شەشەم لە شوێنی تایبەت لە یاریگاکەدا ئامادە بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button