ئه‌ڵمانیاگرنگترین

فەرمی؛ ئەم وەرزە بۆ ئەستێرەیەکی بایرن میونشن کۆتاییهات

Yariga App

یاریگا –

گورزێکی گەورە بەر بایرن میونشن دەکەوێت و ئەم وەرزە بۆ سێرج گنابی، هێشبەری ئەڵمانی کۆتاییهات.

بایرن میونشن بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، دوای پشکنینی پزیشکی دەرکەوتووە ماسوولکەی رانی راستەی سێرگ گنابری دڕاوە و بەهۆی ئەو پێکانە سەختە بۆ ماوەیەکی درێژ لە یاریکردن دادەبڕێت.

هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای ئەڵمانیا، گنابری بۆ چاکبوونەوە لەو پێکانە پێویستی بە سێ مانگە و ئەم وەرزە بۆ ئەو هێرشبەرە ئەڵمانییە کۆتایی هاتووە.

بایرن میونشن لە پێنج گەڕی داهاتووی بۆندسلیگا پێویستی بە تەنیا یەک خاڵە، ئەگەر لە یارییەکەی ئەمڕۆ لە شتوتگارت ببەنەوە یاخود یەکسانبن ئەوا نازناوی ئەم وەرزەی خولەکە یەکلایی دەکەنەوە.

یانە ئەڵمانییەکە لە قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی دەبێتەوە و سەرنجی تەواویان لەسەر خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەبێت.

گنابری لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 37 یاریی یانەکەی کردووە، 10 گۆڵی کردووە و 11 گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button