ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی چێڵسی V مانچێستەر یونایتد؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یاریی لووتكەی ئەم هەفتەیەی پرێمەرلیگ چێڵسی لە یاریگای خۆیدا مانچێستەر یونایتد دەكات.

وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 22:00 بەكاتی كوردستان چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریجی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر یونایتد بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 33ی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

چێڵسی و مانچێستەر یونایتد هەردووكیان لەم وەرزەدا هەوڵی بەدەستهێنانی كورسییەكی چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو دەدەن.

چێڵسی لە 32 یاریی ئەم وەرزەدا 13 یاریی بردووەتەوە، 9 یاریی یەكسان بووە و 10 یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 48 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی پرێمەرلیگ دێت.

لە بەرامبەردا مانچێستەر یونایتد لە كۆی 32 یاریی 15 یاریی بردووەتەوە 10 یاریی یەكسان بووە و حەفت یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 55 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی پرێمەرلیگ دێت.

زانیاری یاریی

چێڵسی لە 12 یاریی رابردووی پرێمەرلیگ لە یاریگای خۆیدا بەرامبەر مانچێستەر یونایتد تەنیا یەک یاریی دۆڕاندووە ( 6 بردنەوە، 5 یەكسان).

مانچێستەر یونایتد دوای بردنەوەی یاریی رابردوویان دەیەوێت بۆ یەكەمجار لە دوای وەرزی 2019/20 هەردوو یاریی هاتن و چوون لە چێڵسی بباتەوە.

رووبەڕووبوونەوەی نێوان چێڵسی و مانچێستەر یونایتد لە مێژووی پرێمەرلیگدا زۆرترین جا بە یەكسان بوون كۆتاییهاتووە ( 27 جار ).

لە سەرەتای مانگی مارسەوە هیچ یانەیەک لە پێنج خولە بەهێزەكەی ئەوروپا هێندەی چێڵسی یاریی نەدۆڕاندووە ( 6 یاریی لە 9 یاریی رابردوودا ).

مانچێستەر یونایتد لە چوار یاریی كۆتایی خۆیدا دوو یاریی دۆڕاندووە، لە كاتێكدا كە لە 22 یاریی پێشووتریدا تەنیا دوو دۆڕانی هەبووە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

چێڵسی بە بێ ریس جەیمس، چالۆبا، گیتنێز و كۆلویل رووبەڕووی مانچێستەر یونایتد دەبێتەوە.

مانچێستەر یونایتد بە بێ هاری ماگوایەر، لیساندرۆ مارتینێز لێنی یۆرۆ، پاتریک دۆرگو و دی لیخت رووبەڕووی چێڵسی دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی چێڵسی

سانچێز

كۆكۆرێیا، هاتۆ، فۆفانا، گوستۆ

كایسێدۆ، سانتۆس

ئینزۆ، نیتۆ، پاڵمەر

جواو پێدرۆ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر یونایتد

لامێنس

دالۆت، هێڤن، مەزراوی، شۆو

كاسێمیرۆ، مەینوو

ئێمبویمۆ، برۆنۆ، كونیا

شێشكۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button